“نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی یەكێتی کراوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەژێر فشارەكانی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان پارێزگاری كەركوك پاشگەزبوویەوە لەو بڕیارەی دەریكردبوو كە تەنها ماوەی سێ كاتژمێر مۆڵەتی بە هاووڵاتیانی كوردی كەركوك دابوو یادی جەژنی نەورۆز بكەنەوە، بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان ئاماژەیان بەوەكرد كە بەهەوڵی ئەوان ئەو بڕیارە دراوە، ئەندامیكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت ئەو لایەنانە سواری شەپۆلەكەی یەكێتی بوون كە پارێزگاری كەركوكی پاشگەز كردەوە.
ڕەوەند مەلامەحمود، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نيشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لایەنانەی كە باس لەوەدەكەن گوایە ئەوان فشاریان كردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری كەركوك پاشگەزبێتەوە لە بڕیارەكەی پێشووی كە لەبارەی یادی جەژنی نەورۆز دەریكردبوو ئەو لایەنانە هەر بارەگایان نییە لە كەركوك، جارێ بابڕۆن بارەگاكانیان بهێننەوە كەركوک پاشان بێن لەسەر كەركوك قسە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك زۆر بەڕوونی دیارە كە ئاراستەی پەرلەمانتارانی یەكێتی نشتیمانی كوردستانی كردووە، بۆیە وادیارە ئەو لایەنانە خوێندەواریشیان باش نییە كە دەڵێن لەژێر فشاری ئێمەدابوو پارێزگاری كەركوك پاشگەزبووەتەوە، با بڕۆن سەیری نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك بكەن پاشان قسەبكەن.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: دوای ئەوەی پارێزگاری كەركوك نوسراوی یەكەمی كرد و ئەوەی راگەیاند كە دەبێت سێ كاتژمێر یادی جەژنی نەورۆز بكرێتەوە، ئێمە لەیەكێتی هاتینە سەرهێڵ و ئەوەمان رەتكردەوە و پارێزگاری كەركوكیش داوای لێبوردنی لێكردین و نوسراوێكی دیكەی بڵاوكردەوە كە یادكردنەوەی جەژنی نەورۆزی بێ مەرج كرد، بۆیە ئەو لایەنانە سواری ئەو شەپۆلە بوون كە یەكێتی رێگەی نەدا یادی نەورۆز لە كەركوك سنووردار بكرێت.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









