نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل له هه‌رێمه‌وه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كرماشان

رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى | فۆتۆ: NYTIMES
SNN
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى هێرشێكى نهێنى ئیسرائیل بووه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى دروستكردنى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له پارێزگاى كرماشان له ئێران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاژانسى هه‌واڵى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى راپۆرتێكى وردى له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى ئێران بۆ گه‌شه‌دان به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بڵاوكرده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئێرانه‌وه رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر وه‌ڵامبووه بۆ هێرشێكى ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى چاككردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانى درۆن له كرماشان”.
له راپۆرته‌كه‌دا نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، “له 12ى شوبات، ده‌زگاى هه‌واڵگريى ئیسرائیل (مۆساد) به شه‌ش فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى خۆكوژ هێرشى كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له كرماشان كه تایبه‌ت بووه به دروستكردن و چاككردنه‌وه و پاراستنى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و ته‌واوى بنكه‌كه‌ى له‌ناو بردووه”.
له راپۆرته‌كه‌دا نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌رپرسانى ئێران پێیانوایه ئه‌و فڕۆكانه له هه‌رێمه‌وه هاتوون و ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌یانه‌وێت مه‌ترسى بخه‌نه سه‌ر به‌رنامه‌ى گه‌شه‌دان به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان”.
له به‌شێكى تر راپۆرته‌كه‌دا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه ئێرانییه‌كه‌وه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “نه‌خشه‌كێشان و به‌ڕێوه‌بردنى ئۆپراسیۆنى خاپوركردنى بنكه‌ى دروستكردنى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى كرماشان له هه‌ولێره‌وه ئه‌نجامدراوه”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى نیویۆرك تایمز له‌كاتێكدایه كه رۆژى 14ى ئازار، کەتائیبی حزبوڵای عێراق، کە بە گروپێکی نزیک لە ئێران دادەنرێت رایانگه‌یاند، “هێرشە مووشەکیەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە تۆڵەی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بووە، کە لە خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە”.
لەراگەیەندراوێکی کەتائیبی حزبوڵادا ئەوەش خراوەتەڕوو، “هەفتەی رابردوو ئیسرائیل لە رێگەی درۆنەوە لە خاکی عێراقەوە بۆردومانی ناوچەیەکی ئێرانی کردووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات”.
هەرچی کەناڵی مەیادینی لوبنانە، کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری “سەرچاوەی جێی متمانە”وە بڵاویکردووەتەوە، “رۆژی 12ی شوباتی ئەمساڵ شەش درۆنی ئیسرائیلی، کە لە بنکەیەکەوە لە هەولێر ئاراستەکرابوون، کردەوەی تێکدەرانەیان لە بنکەیەکی سەربازی لە کرماشان ئەنجامداوە”.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بنکەیەی بەرەبەیانی رۆژی 13ی ئازار لە هەولێر موشەکباران کراوە، هەمان ئەو بنکەیە بووە، کە لەوێوە هێرشەکەی سەر کرماشان ئاراستە کرابوو”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









