“ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ئاگایان له‌خۆیان نییه و ئه‌و زه‌نگه نابیستن كه بۆیان لێدراوه”

ئاڵاى هه‌رێمى كوردستانى عێراق | فۆتۆ: Iraqi News
SNN ـ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مێكه زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێدراوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاگایان له خۆیان نییه نایبیستن، ده‌شڵێت: “سكاڵاكه‌ى دادگاى فیدڕاڵى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێم سه‌رناگرێت”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا عودەی عەواد كازم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لەڕێگەی پارێزەر فەوزی كازم، داواكارییەكی وەك سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بەرزكردووه لە داواكارییەكەدا داوای هەڵوەشانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەكات.
له‌و باره‌یه‌وه موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “ده‌مێكه زه‌نگى ئاگادار كردنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێدراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه ئاگایان له خۆیان نییه و گوێیان له‌م زه‌نگه نییه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵاكه‌ى به‌رێته‌وه؟ موسه‌ننا ئه‌مین ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “تۆماركردنى ئه‌م جۆره سكاڵایانه هیچ جۆره نرخێكى نییه، چونكه هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كى ده‌ستوورییه، ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ى كه پێیدراوه له‌نێو ده‌ستوورى عێراقدا بوونیان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه دادگاى فیدڕاڵى ره‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: بنه‌ماى نییه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “له ده‌ستووردا به‌روونى ده‌ڵێت: هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى چاودێریكرد (په‌رله‌مان)، دادوه‌رى و جێبه‌جێكاريى (حكومه‌ت)ى سه‌به‌خۆى هه‌بێت”.
موسه‌ننا ئه‌مین له‌باره‌ى دابه‌شكارى ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق له ده‌ستووردا دابه‌شكراون بۆ سێ جۆر ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتێك كه هى حكومه‌تى ناوه‌نده، ده‌سه‌ڵاتێك كه ته‌نیا هى حكومه‌تى هه‌رێم یان حكومه‌تى هه‌رێمه‌كانه، ده‌سه‌ڵاتێكیش كه هاوبه‌شه له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ى له هه‌رێم پیاده ده‌كرێت به‌روونى له ده‌ستوورى ساڵى 2005ى عێراقدا بوونى هه‌یه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه ره‌نگه هه‌رێم زیاده‌ڕه‌وى كردبێت له موماره‌سه‌كردنى هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتدا، ره‌نگیشه حكومه‌تى ناوه‌ندى زیاده‌ڕه‌وى كردبێت”.
له وه‌ڵامى پرسیارى ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كان چین كه هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌یانه؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئاسایش، ده‌ره‌وه، دارایی هى حكومه‌تى ناوه‌ندین، ده‌سه‌ڵاته‌كانى په‌روه‌رده، كشتوكاڵ، ئاوه‌دانى و گه‌شتیارى و بازرگانى ناوخۆیی هى هه‌رێمن، هاوكات ده‌سه‌ڵاته‌كانى په‌روه‌رده، ژینگه، گه‌شتیارى، وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌شن له‌نێوان هه‌ردوولادا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









