
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازى له وەفدێکی یەکێتیی ئەوروپا کرد کە پێکھاتبوون لە ڤيلله ڤاريۆلا، باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق و ئان مێسكانهن، سهرۆكى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهوروپا له عێراق.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکرا و گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پرسی ئازادی رادەربڕین لە ھەرێم کرا و هەڵوێستی یەکێتی لەبارەیانەوە خرایەڕوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە دیالۆگێکی نیشتمانیی بونیادرانە روونکردەوە و رایگەیاند، دۆخی عێراق پێویستی بە سازان و لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەیە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر کە ئارامی و سەقامگیری بۆ خەڵکەکەی دەستەبەر بکات. وەک کوردیش هەوڵی زۆرمان داوە کە یەکدەنگی و یەکڕیزی کورد بپارێزین و وەک یەک تیمی بەهێز لە بەغدا کار بکەین، بەڵام لە دەرەوەی ئیرادەیەکی کوردستانیی ئەم نیەتە نیشتمانییە لەباربرا. بەڵام باوەڕمان وایە هێشتا درەنگ نییە و دەتوانین هەموومان بە رۆحێکی نیشتمانپەروەرانەوە لەپێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ناکۆکییە سیاسی و کەسییەکانمان وەلابنێین و پێکەوە بڕیار بدەین و یەک کاندید بۆ سەرۆککۆمار پێشکەش بکەین.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداگری لەسەر ئارامی و سەقامگیری، سەروەری یاسا و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی کرد و وتی رێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرین و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی دەکەینەوە. پێویستە شەفافیەت لە داهاتدا هەبێت و جیاوازی لە خەرجیی گشتیدا نەکرێت. خێروبێری ئەم هەرێمە بەبێ جیاوازی بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە و ئەمەش ئامانجی کارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
یەکسانی جێندەریی و ئازادی بیروڕا تەوەرێکی تری کۆبوونەکە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی دید و روانینی یەکێتی لەوبارەیەوە روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ جیاوازی رەگەزیدا نییە و باوەڕی تەواوی بە یەکسانی هەیە. بڕوامان بە تواناکانی ژنان هەیە و دەبێت لە ناوەندە حزبی و حکومییەکان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنرێت و سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی یەکێتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ کپکردنی دەنگە ئازادەکاندا نییە و پشتیوانی راستەقینەی رۆژنامەنووسان و کاری رۆژنامەگەرین. چونکە بڕوای تەواومان بە دیموکراسی هەیە و کار بۆ پاراستنی کۆڵەکەکانی دەکەین لە هەرێمی کوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









