
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج هه‌زار سزا خراوه‌ته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ئێمه، ده‌شڵێت: “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سیاسه‌تى یه‌ك جه‌مسه‌رى له جیهاندا دروستبكات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئازار، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى هێرشى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكاى كرد و وتى: “له‌ڕووى ئابوورییه‌وه ئێمه 5 هه‌زار سزامان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، قه‌باره‌ى سزاكانى سه‌ر ئێمه له قه‌باره‌ى ئه‌و سزایانه زیاتره كه سه‌پێنراون به‌سه‌ر ئێران و كۆریاى باكووردا، چونكه ئامانجى ئه‌م سزایانه گۆشه‌گیرى رووسیایه”.
له‌باره‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رووسیا له كاردانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سیاسه‌تى یه‌ك جه‌مسه‌رى له جیهاندا دروست ببێت و ته‌نیا خۆى حوكمى جیهان بكات، هه‌ربۆیه‌شه هێنده فشار ده‌خاته سه‌ر ئێمه”.
سێرگى لاڤرۆڤ له‌باره‌ى وڵاتانى ڕۆژئاوا و بۆچوونى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ریان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “له ئێستادا رووسیا ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه به وڵاتانى ڕۆژئاوا بكات و پشتیان پێببه‌ستێت”.
قسه‌كانى ئه‌و وه‌زیره رووسییه له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى پێشوو نێد پرایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند، “به‌رده‌وام ده‌بیت له سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر رووسیادا و هۆشداریشمان داوه‌ته چین ئه‌گه‌ر یارمه‌تى رووسیا بدات و له سزاكان رزگاریبكات یان كاریگه‌رى سزاكان له‌سه‌رى كه‌مبكاته‌وه”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









