
گۆشتفرۆشێك له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆزو بەهار و چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران، خواستی هاووڵاتیان لەسەر گۆشتی سوور زیادیكردووە، بەگوێرەی ئاماژەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمی ئاژەڵیش لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم تەنها لەم چەند ڕۆژەی جەژندا پێشبینی سەربڕینی زیاد لە 10 هەزار سەر ئاژەڵی گەورەو بچوك دەكرێت هاوكات نرخی گۆشت جێگیرەو زیادینەكردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و بەهار و چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران و هەروەها هاتنەناوەوەی سەدان هەزار گەشتیاری دەرەوەی پارێزگاكانی هەرێم، وایكردووە كە خواست لەسەر گۆشتی سوور بە رێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات بەجۆرێك پێشبینی دەكرێت تەنها لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەی سەرەتای جەژنی نەورۆز و وەرزی بەهارەدا زیاد لە 10 هەزار سەر ئاژەڵی گەورەو بچوك سەر ببڕێن.
ئاماژەی بەوەشكراوە، هەر بە هۆی جەژنی نەورۆز و وەرزی بەهارو چوونەدەرەوەی هاووڵاتیانەوە ڕۆژانە نزیكەی 500 تۆن گۆشتی سوور لەسەر بڕخانەكان ئامادە بكرێت، ئەمە لەكاتێكدا كە لەڕۆژانی ئاساییدا خواستی هاووڵاتیان و پێداویستی بازاڕەكانی هەرێم پێویستی بە نزیكەی 250 تۆن گۆشت دەبێت واتە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕێژەی لە%50 خواست لەسەر گۆشتی سور زیاددەكات بەڵام نرخی گۆشت جێگیرەو زیادینەكردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو ئاژەڵانەی كە لە هەرێمی كوردستان سەر دەبڕێن پێكدێن لە ئاژەڵی گەورەو بچووك هاوكات بەشێكی زۆری ئەو ئاژەڵانەی سەر دەبڕدرێن بەرهەمی ناوخۆن، بەڵام بەشێكی دیكەشیان لەدەرەوە بەتایبەت سوریا و ئێرانەوە هاوردە دەكرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









