بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێکدا رایگەیاند: “بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوادارم هەموولایەک لە خۆشی و کامەرانیدا بن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “جەژنی نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی. وەکچۆن لە رابردوودا گەلی کورد نەورۆزی کردە جەژنی ئازادی و سەرفرازی، هیوادارم ئەم جەژنەش بکەینە دەرفەتێک و هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و دوور لە هەموو جیاوازییەکی سیاسی، یەکدەنگ و یەکڕیز بین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند: “دەزانین هاووڵاتییانمان نیگەرانن و كەموكورتی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا هەیە. ناڕەزایی و گلەییەكانی خەڵك لە شوێنی خۆیدایە و پێویستە زیاتر خزمەت بكرێن، بەڵام بێئومێد نین و لەگەڵ دۆستەكانمان لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و ناشەفافی لە بودجەدا. جارێكیتر جەخت لەوە دەكەینەوە كە دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بۆ هەمووان بێت و هیچ جیاوازییەك نەمێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









