
ڤۆڵدیمر زیلنسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا | فۆتۆ: CNN
SNN
سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ى دابنیشێت و گفتوگۆ بكات، ده‌شڵێت: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنمان 1٪ بێت هه‌ر ئاماده‌م گفتوگۆ بكه‌ين”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڤۆڵدیمير زیلنسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى CNNى ئه‌مریكى ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، “من ئاماده‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا بكه‌م، له دوو ساڵى رابردووش‌دا هه‌ر ئاماده‌یی خۆم ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى دابنیشم، پێشموایه ئێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنین”.
سه‌رۆكى ئۆكرانیا وتیشى: “ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌رى دانووستان له‌نێوان ئێمه و كۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه 1%یش بێت ده‌بێت ئێمه وه‌ك هه‌لێك سه‌یرى بكه‌ین و بیقۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ كۆتایی پێبێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ڤۆڵدیمر زیلنسكى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، “تاكه ئامانجى هاتنى سوپاى رووسيا بۆ وڵاته‌كه‌ى ئێمه كوشتنى هاووڵاتییه بێتاوانه‌كانمانه، به دڵنیایشه‌وه سوپا و هاووڵاتییه‌كانى ئێمه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه رووبه‌ڕووى سوپاى رووسیا ببنه‌وه”.
زیلنیسكى باس له ئه‌گه‌رى جه‌نگى جیهانى سێیه‌م ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ئێمه ناچارین هه‌موو ئه‌و رێگایانه بگرینه‌به‌ر كه ده‌مانبه‌ن به‌ره‌و گفتوگۆ و كۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت و ئێمه نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن جه‌نگى جیهانى سێیه‌م رووده‌دات”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









