
دوبارە کۆسرەت رەسوڵ
SNN
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: “دیداری یەكێتی دیدگای یەكێتی بۆ ئێستاو داهاتوو دیاری دەكات و پێویستە دیدێكی هاوبەشمان بۆ هەموو پرسەكان هەبێت و ئاماژە بەوەش دەکات، لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا زۆربەی هێزە سیاسیەكان گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد كە یەكێتی كورسی بەدەستنەهێنێت، بەڵام یەكێتی بەهەوڵی جەماوەرەكەی خەونی نەزۆكی هێزو نەیارەكانی تێكشاند”.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری پارێزگای هەولێر لەدیداری یەكێتیدا لەهەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دیدارە دیدگای یەكێتی بۆ ئێستاو داهاتوو دیاری دەكات، لەكۆنگرەی چوارەمی یەكێتیشدا بەرنامەكە وابوو ساڵانە یەكێتی كۆنفرانس ببەسێت بۆ پێداچوونەوە سیاسەتەكانی و ئەدای كاركردنی ساڵانەی دیاری بكات، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی كۆرۆنا هێنایە پێش نەتوانرا بكرێت، بەڵام ئەم دیدارەش دیداری یەكێتیانەی بۆ دیاریكردنی ستراتیژی یەكێتی بۆ داخوازییەكانی یەكێتییەكان.
روونیشی کردەوە، سەرۆك مام جەلال لەشامەوە لەگەڵ هەڤاڵەكانی دەستپێكردنەوەی شۆڕی راگەیاند، بۆیە بۆ ئەمڕۆ گرنگ و پێویستە كە دوای كۆمەڵێك رووداوی گەورە لەناوچەكەو خودی یەكێتی، دیدێكی هاوشەمان بۆ هەموو پرسەكان هەبێت، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بەكاری حزبی و داخوازی خەڵكی كوردستانەوە هەیە، ماوەی چەند مانگێكە هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهاوڕێیەتی ئێمە و هەڤاڵانی تر لەبەغدا لەسەر پێكهێنانی حكومەت سەرقاڵی كۆبوونەوەی جدین لەگەڵ لایەنەكان.
ئەوەشی وت “لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا یەكێتی رووبەڕووی تەحەدایەكی گەورە بوویەوە، زۆربەی هێزە سیاسیەكان گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد كە یەكێتی نەتوانێت لەئاست خەبات و تێكۆشانی و رابردویی كورسی پێویست بەدەستبهێنێت، بەڵام یەكێتی بەهەوڵی جەماوەرە دڵسۆزەكەی توانی خەونی نەزۆكی هێزو نەیارەكانمان تێكبشكێنین و كورسی بەدەستبهێنین، لەگفتوگۆكانمان لەبەغدا توانیمان یەكێتی بكەینەوە بەهێزی سەرەكی
لەبڕیاریدانی سیاسی لەعێراقدا، لەسەرەتاوە بڕوامان بەتەبایی هێزو لایەنەكان بووە لەكوردستان، ئێستاش بەهەمان شێوە، بەڵام ئەگەر هێزێكی سیاسی بیەوێت ئیرادەمان بشكێنێت، نەخۆمان قبوڵی دەكەین و نە جەماوەرەكەشمان لێمان قبوڵ دەكات، یەكێتی مێژووەكەی، تێكۆشان و رابردووەكەی، فیداكاری و شەهیدەكانی سەلمێنەری ئەوەن لێمان قبوڵ بكرێت ئیرادەمان بشكێنێت، ئێستا یەكێتی كارەكتەری سەرەكی پرۆسەی سیاسی عێراقە.”
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند: “یەكێتی هیچ كاتێك پۆستی لا گرنگ نەبوە، بەڵكو داخوازییەكانی خەڵك لای ئێمە گرنگ بوو، مەسەلەی خاك، داهات، پێشمەرگە، لەسەروشیانەوە كەركوكی قودسی كوردستان كە بەهیچ شێوەیەك یەكێتی سازشی لەسەر ناكات و بەشێكی سەرەكی گفتوگۆكانمان بووە لەبەغدا، لەچەند رۆژی رابردوشدا بینرا كە ئامادەبوونی یەكێتی و قورسای یەكێتی لەگفتوگۆكانی بەغدا چۆن بووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









