
وتارى نوری مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | فۆتۆ: پێگه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى یاسا
SNN
نوريى مالكى به نیازه كۆتایی ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ بۆ رزگاركردنى عێراق له دۆخى چه‌قبه‌ستوويى سیاسى بكات، سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساش ده‌ڵێت: “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه یه‌كه‌م جار ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌كرێت”.
دوێنێ چوارشه‌ممه نوريى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌ركرده‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاند، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ راده‌گه‌یه‌نین بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له چه‌قبه‌ستوویی سیاسى رزگاریبێت”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تاهیر جبورى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ى نوريى مالكى به فه‌رمى و له ڕێگه‌ى میدیاكانه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ستیش ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و موقته‌دا سه‌دریش ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار”.
وتیشى: “به‌شێكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بریتیه له دانيشتن و گفتوگۆ، به‌و پێیه‌شه پێش گفتوگۆى په‌رله‌مان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى سیاسى عێراق بدۆزرێته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، “رۆژى 4 یان 6ى نیسان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
قسه‌كانى تاهیر جبورى له‌كاتێكدایه كه دوێنێ قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند، “به‌مزووانه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ ده‌كه‌ین و كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه سیاسییه رزگار بكه‌ین، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ هه‌مووانه كه له چوارچێوه‌ى نه‌ته‌وه‌یی عێراقدان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









