حكومەت بەمەبەست پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێناكات

شەقامی سەد مەتری سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم بەمەبەست ئامادەنییە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جێبەجێبكات، حكومەت هیچ باكی بە هاووڵاتیان نییە و سەرۆكی حكومەت بڕیاردەری سەرەتا و كۆتاییە و وەزیرەكانیش هیچ دەستەڵاتێكیان نییە.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەڵێنانەی كە سەرۆكی حكومەت بە خەڵكی گەرمیان و هەروەها هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی داوە سەرجەمیان وەك بانگەشەی هەڵبژاردن مامەڵەین لەگەڵ كراوە، چونكە چەند رۆژێك پێش هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق مەسروبارنی سەرۆكی حكومەت هاتە گەرمیان و بەڵێنیدا بە دابینكردنی 16 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەی دووسایدی كەلار سلێمانی، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەو بەڵێنە جێبەجێنەكراوە و لەمانگی 10ی ئەمساڵەوە تا ئێستا حكومەت یەك دیناری بۆ پرۆژەكان خەرجنەكردووە لە ئیدارەی گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كابینەی حكومەت بووەتە حكومەتی ” درۆو بەسەرچاو” هیچی تێدا بەدیناكریت بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەمەبەست پرۆژەی خزمەتگوزاری جیبەجێناكات، ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتیان تەواو بێزار ببن لەحكومەت ئاواتی ئەوە بخوازن كە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە هەر بڕیارێك دەردەچێت ئەوان پێیان خۆشەو پێشوازی لێدەكەن، ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە لەبەرامبەریشدا حكومەت زۆر بیباكە بەرامبەر بەهاووڵاتیان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە پێی ناوترێت حكومەتداری، لە هیچ شوێنێكی دینادا نەبووە خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچە گیان لەدەستبدات، ئەوەش بەهۆی بێمتمانەیی هاووڵاتیانە بەم حكومەت چونكە پێیان وایە كە ئەگەر ئەمڕۆ مووچەكانیان وەرنەگرن هیچ گەرەنتییەك نییە سبەی بتوانن وەریبگرن، لەگەڵ ئەوەشدا پارەو داهاتی زۆر هەیە بەڵام حكومەت بە مەبەست سزای بانكەكانی سلێمانی دەدات و پارەیان بۆنانێرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









