“به‌غدا به ته‌واوه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وت و غازى هه‌رێمدا ده‌گرێت”

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
پێگه‌ى (عێراق ئۆیه‌ڵ ریپۆرت) رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنى پلانى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نه‌وت و غازى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى.
به‌یانى ئه‌مڕۆ 31ى نیسان، پێگه‌ى (عێراق ئۆیه‌ڵ ریپۆرت) ئاشكرایكرد، “وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به فه‌رمانى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنى پلانى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى پێداچوونه‌وه‌ى كردووه به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم كه له ماوه‌ى 18 ساڵى رابردوودا كراون”.
هه‌واڵى پێگه‌كه له‌كاتێكدایه بەپێی نووسراوێک کە رۆژی 24ی ئەم مانگە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، “داوا کراوە لەماوەی (15) رۆژدا کۆپییەک لە ھەموو ئەو گرێبەستانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات کە لە ساڵی 2004ەوە لە بواری نەوت و غازدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری (دۆزینەوە، بەرھەمھێنان، گواستنەوە، فرۆشتن، ھەناردە)ی نەوتدا کردویەتی، لەگەڵ تۆماری داھاتی فرۆش و ھەناردەی نەوتی خاو و غاز”.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، “پێدانی كۆپیه‌ك له گریبه‌سته‌كان، به‌مه‌به‌ستی تەماشاکردنیانه لەلایەن تیمێکی پسپۆڕ‌و راوێژکارانی وەزارەی نەوتی عێراقەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری رێگەپێدراوی حکومەتی ھەرێم”.
هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی گونجاندنی گرێبەستەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەموارکردنیانه بەپێی یاسای بەرکاری عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق پێشکەشکردنی داواکارییەک بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی نەوتی، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە نەوتی و غازییەکانی لەو کێڵگانەدا پێبدرێت.
به‌پێی نووسراوه‌كه، “کۆمپانیاکە سەربە حکومەتی ناوەند دەبێت و ناوی لێنراوە (KROC)و بارەگا سەرەکییەکەی لە ھەولێر دەبێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









