
خه‌سره‌و گۆڕان، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌گاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: پێگه‌ى فه‌رمى KDP
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كات نه‌ماوه و زۆر دره‌نگه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌شڵێت: “هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نییه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى نیسان، خه‌سره‌و گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌گاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “داواكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه داواكارییه‌كه كه له‌كاتى خۆیدا نییه، ده‌بوو راسته‌وخۆ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوو بكرایه، چونكه ئێستا كات نه‌ماوه و ته‌نیا چوار مانگى ماوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن”.
وتیشى: “لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌كاتى زیادكراودا پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه و له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بكرێت به فره بازنه‌یی، ئه‌مه‌ش ناكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى ده‌كات له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ئێمه پێموانوایه ناكرێت یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه، با هه‌ڵبژاردن بكرێت، دواى ئه‌وه چى ده‌كه‌ن له یاساكه بیكه‌ن”.
به وته‌ى خه‌سره‌و گۆران، “له ئێستادا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نییه له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانه له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستان”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، “پێویسته په‌رله‌مان ئێستا واده‌ى كۆمسیۆن درێژبكاته‌وه و ئه‌و دوو كۆمیساره‌ى كه شوێنه‌كه‌یان پڕنه‌كراونه‌ته‌وه پڕبكرێنه‌وه تاوه‌كو به ئیزنى خوا بتوانین بچین به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا بكرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









