“ئێمه نهبووینه هۆكارى ترازانى ماڵى شیعه بۆیه زۆرترین متمانهمان له عێراق ههیه”

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان رایدهگهیهنێت، یەكێتی متمانەیەكی بەهێزی لای هێزە عێراقییەكان دروستكردووە، چونكه نەبووەته هۆكاری لێكترازانی ماڵی شیعەكان، دهشڵێت: “به لایهنه عێراقییهكانمان وتووه: لهگهڵ هیچ ههنگاوێك نانين كه له دهرهوهى بهرژهوهندى كورد بێت”.
ئهمڕۆ دووشهممه 4ى نیسان، رابيحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی بە غدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی ئهو حزبه بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان هەیە و بووەتە جێگای متمانەی زۆرینەی هێزە عێراقییەكان، ئهمهش دوای ئەوەی یەكێتی نەبووە بەشێك لە تێكدان و لێكترازانی ماڵی شیعەكان، بۆیە لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەی سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەنجامی دەدات تەئكیدیكردووهتەوە، لەگەڵ هیچ هەنگاوێك نابێت كه لە دەرەوەی بەرژەوەندییەكانی خەڵكى كوردستاندا بێت”.
به وتهى بەرپرسی مەڵبەندی بە غدای یەكێتی “حزبهكهى له بهغدا كار بۆ دهستكهوتى حزبى ناكات” و دهشڵێت: “یەكێتی هەمیشە داكۆكی لە مافە رەواكانی هاووڵاتییان كردووە، چونكە ئەگەر یەكێتی كاری بۆ دەستكەوی حزبی بكردایە و لە بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان رێككەوتنی ئەنجامبدابوایە، ئەوا زۆر بە ئاسانی دەیتوانی ئەو پۆستانە بەدەستبهێنێت كە مافێكی سروشتی خۆمانە، بەڵام توانیویەتی سیاسەتێكی هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقییەكان پهیڕەو بكات، ئەویش بە رەچاوكردنی بەرژەوەدییەكانی خەڵكی كوردستان”.
رابيحە حەمەد جهخت لهسهر ئهوهدهكاتهوه، “ئهوان وهك یهكێتى كار دەكەن بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لە چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی كە لە عێراق هاتووەتە ئاراوە، نایانەوێت ببنە بەشێك لە قوڵكردنەوەی ئەو كێشانەی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان هاتووەتە ئاراوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









