پەرلەمان سزای ئەو پەرلەمانتارانە دەدات كە بەشداری دانیشتنی ههڵبژاردنی سەرۆككۆماریان نەكردووە

خولى پێنجهمى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى پهرلهمانى عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت، لە دیاریكردنی ئەندامانی هەمیشەیی لیژنەكانی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ناوی ئەو پەرلەمانتارانەیان خستووەتە لیژنەكانەوە كە بەشداری كۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریان كردووە، ئهوانهى تریش سزادراون.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی راگەیاند، “بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەو مافەی هەیە لە هەر لیژنەیەكدا بیەوێت بەشداریبكات، لە خولەكانی رابردوودا میكانیزمی بەشداریكردن لە لیژنەكان بەشێوەیەك بوو كە داوا لە فراكسیۆنەكان دەكرا ناوی ئەندامەكانیان بنێرن بۆ لیژنە هەمیشەییەكان، دواتر لە نێوان كورد و سوننە و شیعە بەشێوەیەكی یەكسان دابەشدەكران”.
وتیشى: “لەم خولەی پەرلەماندا و لە دانیشتنی پێشووی پەرلەماندا تەنیا ئەو فراكسیۆنانەی بەشداری دانیشتنەكانیان كردووە ناویان لە لیژنە هەمیشەییەكاندا هەیە، ئەوەش وەك سزایەك بەكارهێنراوە لهلایهن دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرامبەر بەو پەرلەمانتارانەی كە بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریان نەكردووە”.
لهبارهى یاسایی بوونى بڕیارهكهوه ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، “دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو مافەیان نییە كه پەرلەمانتاران لە ئەندامێتی لیژنە هەمیشەییەكان بێبەشبكەن. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ لیژنەكان بەو شێوەیەی ئێستا دەنگیان لەسەر نادرێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









