
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
بانكى ڕافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارماندا به پێدانى بڕى 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رزى خانووبه‌ره به هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى نیسان، بانكى ڕافیده‌ین له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، “له درێژه‌ى قه‌رز پێدانه‌كانماندا بڕیارماندا به پێدانى 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رزى خانووبه‌ره به‌و هاووڵاتییانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت خانوو بكڕن به زیاده‌ى 4٪”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانى لقه‌كانى بانكى ڕه‌شید بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م قه‌رزه له‌ناو عێراق”.
بانکی ڕافیدەین لە ساڵی 1941 دامەزراوە، لە ساڵی 1960 بووە بە بانکێکی فەرمی، لەناو عێراقدا 165 لقی هەیە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکانیشدا لقی هەیە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









