
قه‌ڵا له ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
رێژه‌ى 60%ى ئه‌و بیرانه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییانى هه‌ولێر دابینده‌كه‌ن وشكبوون و شاره‌زایانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، “هاوینێكى سه‌خت چاوه‌ڕێى هاووڵاتییانى هه‌ولێر ده‌كات”.
ساڵی رابردوو پارێزگای هەولێر ساڵێكی سەختی تێپەڕاند بەهۆی كەمئاوییەوە. چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاووڵاتییان به‌هۆى ئه‌م بابه‌ته‌وه ئەنجامدرا، سه‌رئه‌نجام رێكخراوە خێرخوازییەكان ئاوی خواردنەوەیان بۆ هاووڵاتییان دابیندەكرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كێشه‌یه رزگاریان بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییان ناچاربوون بڕى 100 دۆلار بده‌نه یه‌ك تانكه‌ر ئاوى خواردنه‌وه.
به‌پێى بەدواداچوونەكانی SNN كه له‌سه‌ر داواى هاووڵاتییانى هه‌ولێر ئه‌نجامیداون و زانیارییه‌كانى له بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولیر وەرگرتووە، “بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوییەوە نزیكەی 60%ى ئەو بیرانەی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەك و كۆڵانەكانی هەولێر دابیندەكەن وشكبوون. ئەوانەشی كە ماونەتەوە بڕێكی كەم ئاویان تێدایە و نیزكبوونه‌ته‌وه لە وشكبوون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ دەربڕینی رەزامەندی بۆ خەرجكردنی بڕی حەوت ملیار دینار كە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌ى كەمئاویی له هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر دەیانەوێت بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە 138 بیر لێبدەن و ئەو بیرانەشی كە وشك بوون زیاتر قوڵبكرێن بۆ ئەوەی ئاویان تێبێته‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه SNN ئەوەشی زانیووە، “بەرپرسانی هەولێر هەر لە ئێستاوە كە هێشتا وەرزی بارانبارین كۆتایی نەهاتووە هۆشدارى ئه‌وه‌یانداوه كه هەولێر چاوەڕێی هاوینێكى سه‌خت دەكات، بەجۆرێك گرفتی كەمئاوی لە كۆنترۆڵی بەرپرسانی ئیداری شارەكە دەربچێت و گردبوونەوە و ناڕەزایەتی گه‌وره‌تر بەدوایخۆیدا بهێنێت”.
بۆ وەرگرتنی زانیاریه‌كانى ئه‌م بابه‌ته SNN، چەندین جار پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارەوە كرد، بەڵام ئامادەنەبوون زانیاری به‌شێوه‌ى لێدوان و ئاشكرا بخەنەڕوو و ته‌نیا به مه‌رجى نه‌هێنانى ناویان ئاماده‌بوون له‌و باره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









