
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی دیداری گشتی یەكێتی، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی باڵای یەكێتی دیداری یەكێتی دەستی بەكارەكانیكرد، بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش ئاماژە بە گرنگی بەستنی دیداری یەكێتی دەكات لە پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی شارەزوور.
ئاسۆس عەلی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزوری یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كارەكانی دیداری یەكێتی لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت كە تیایدا سەرجەم چین و توێژەكان بەشداردەبن، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی زیاتر بە ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتی نيشتمانی كوردستان لە سنوورەكەماندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم دیدارەی یەكێتی چەندین ئامانجی گەورەیان لێچاوەڕواندەكرێت كە دەبێت خەباتی سەخت و ژیرانە بۆ بەدیهێنانیان بكەین، هەوڵەكانی ئێستا و ئایندەش بۆ گرتنەبەری خەباتێكی نوێ و سەردەمیانە و ژیرانەیە بۆ دانانی ئەجندای نوێی كاركردن، ئەم دیدارەی یەكێتیش هۆكارە بۆ ئەوەی بەهاوكاری هەموو لایەك یەكێتی زیاتر پێشبخەین.
بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: سروشتی یەكێتییەكان وایە لە گۆڕانكاری ناوخۆیی نەترساون و یەكێتی هەمیشە لەسەر بنەمای قبوڵكردنی بیر و میكانیزمی نوێ كاردەكات، بۆیە دیداری یەكێتی كەرنەڤالێكی دیموكراسییە و رێگا لەو هەڕەشە و مەترسیانە دەگرێت كەبەهۆی نارۆشنی وتار بووەتە هەڕەشە لەسەر كۆی هێزە سیاسییەكان، چونكە حزبەكەی مام هەمیشە بۆ هەموو ئامادەسازی و ئەگەرەكان ئامادەیە و بەشداریمان لەم دیدارە و لە دیداری گشتی یەكێتی بۆ داهاتووی یەكێتی و بەهێزكردنی سەرنج و تێبینی و دیدگاكانی ئەندامانی یەكێتییە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









