
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2022/4/9 سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیراون، ئەوەش بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی كە لە ئەمڕۆوە ئاسمانی سلێمانی گرتووەتەوە و تا كاتێكی نادیاریش گەشتە ئاسمانییەكانی فرۆكەخانە ڕاگیراون
تاهیرعەبدوڵا، بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNN ی ڕاگەیاند: لە كاتژمێر 9:30 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سەرجەم گەشتە ئاسامانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراون، ئەوەش بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە جارێكی دیكە ڕووی لە ئاسمانی سلێمانی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گەشتە ئاسمانییەكان تاكاتێكی نادیار راگیراون، هەركات بارودۆخی كەشوهەوا ئاسایی بوویەوە دەستدەكەینەوە بە ئەنجامدانی گەشتەكان، بەڵام نازانین كەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوون دەبێتەوە.
راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كاتێكدایەكە ڕۆژی پێنجشەممەش بەهەمان هۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەكانیان راگرت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









