ستران عەبدوڵا:ئەركی ئێمەیە مەیدانی خەبات چۆڵنەكەین بۆ ئەوانەی بەڵێنی گەورەیانداو هیچی تازەیان پێنەبوو

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی دیداری یەكێتی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان نامۆنین بە یەكێتی و بە دیداری یەكێتی چونكە لەڕابردوو لە ئێستادا ئەم سنوورە ئەوەیان سەلماندووە كە بۆچی هێندە پەرۆشی ڕێبازی مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن، ئەمەش وای لە ئێمە كردووە كە مەیدانی خەبات بۆ ئەو كەسانە چۆڵنەكەین كە بەڵێنی گەورەیانداو هیچی تازەیان پێنەبوو.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتی لە میانی وتارێكیدا كە لە دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە پێشكەیكرد ئاماژەی بەوەكرد، هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان، نە بەم دیدارەو نە بەیەكێتیش نامۆنین، چونكە ئەم سنوورە لەدێرزەمانەوە مەڵبەندی كوردایەتی بووە و تێكۆشەرانی شارەزوور هەڵەبجە، پێنجوێن تا هەورامان بەخوێن و فرمێسك، بەمەفرەزەو نامەو كۆڵەپشت، بەپیر بانگەوازی مام جەلال و دامەرزێنەرانی شۆڕشی نوێوە چوون، بۆیە چاوەڕوانییەكانمان ئەوەی ئەمڕۆش پێكەوە وەڵامی دیداری یەكێتی بدەینەوە كە لەدیداری یەكێتیدا وەڵامی ناسنامەی تازەو تەرزی تازەی حزبایەتی یەكێتی دەداتەوە.
ئەوەشی باسكرد، دیداری یەكێتی لەماوەی رابردوودا خوێنی گەرمی بەدەمارەكانی یەكێتیدا كردوە، پرسیاری پشتیوانی و گومانی هەڵوەستەكردنیشی دروستكردوە، هەڤاڵانی دێرین مافی خۆیانە بپرسن، بەری رەنجی لەمێژینەیان بەكام مەتەڵ و كام ماتماتیك سپێردراوە، هەڤاڵانی ئەمڕۆش كە باسی ئایندەو دواڕۆژی سیاسی كوردستان دەكەین مافی خۆیانە بپرسن شوێنیان چیە، چونكە لەبادینان، كەركوك، هەولێرو گەرمیان بەگەرمی و گیانی گفتوگۆوە لیژنەكان ئەم پرسیارەیان درێژتركردوە، ئەمڕۆش هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان و شارەزوور خۆیان بەعەمەلی وەڵام دەدەنەوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی ئێمەیە مەیدانی خەبات تێكۆشان چۆڵنەكەین بۆئەوانەی كە زۆر هاتن و چوون و بەڵێنی گەورەیاندا بەڵام هیچی تازەیان پێنەبوو، ئەوەی مایەوە یەكێتی بوو، بۆیە پێویستە ئەركە قورسەكان بەیەكێتی بسپێردرێننەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









