
ساته‌وه‌ختى هه‌ڵدانى مووشه‌كێكى ئیسرائیلى | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئیسرائیل
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سوپاى ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێرانیان له نزیك حه‌مما له سوریا كرده ئامانج، سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازیش ده‌ڵێت: “سیستمى به‌رگریی ئاسمانى سوریا به‌شێك له مووشه‌كه‌كانى خستوونه‌ته خواره‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانى سوریا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانیان بڵاویانكرده‌وه، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل چه‌ند مووشه‌كێكى له باكوورى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى بنكه و باره‌گاكانى سوپاى پاسدارانى ئێران كردوون له ناوچه‌ى مه‌سایف له نزیك حه‌مما”.
به وته‌ى سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان، “به‌شێك له مووشه‌كه‌كان ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام به‌شێكى تریان له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگریی سوپاى سوریاوه خراونه‌ته‌خواره‌وه”.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا زیانه گیانى و مادییه‌كانى هێرشه‌كه به فه‌رمى بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، “ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌یان له شوێنى كه‌وتنه‌خواره‌وه مووشه‌كه‌كان بیستووه، به‌تایبه‌ت له نزیك سه‌نته‌ى توێژینه‌وه‌ى مه‌سایف كه ئێستا سوپاى پاسدارانى ئێران و چه‌كداره‌كانى حزبوڵاى لوبنانى تێیدا نیشته‌جێن”.
میدیاكانى سوریا ئه‌وه‌شیان نه‌شاردووه‌ته‌وه، “به‌شێك له‌و ناوچانه‌ى كه كراونه‌ته ئامانجى هێرشه‌كانى سوپاى ئیسرائیل سه‌نته‌رى گه‌شه‌دانبوون به به‌رنامه‌ى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانییه‌كه‌ى ئێران”.
هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا سوپاى ئیسرائیل سه‌نته‌رێكه گه‌شه‌دان و چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى له شارى كرماشان كرده ئامانج و به وته‌ى میدیاكانى ئه‌و وڵاته، “سه‌نته‌ره‌كه به‌ته‌واوه‌تى خاپوربووه و له هه‌ولێره‌وه فڕۆكه‌كانى كراونه‌ته‌ئامانج”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









