شێخ باز كه‌ریم هه‌زاران دۆلاری داوه‌ته‌وه یاریده‌ده‌ری په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا

گارى كێنت، یاریدەدەری پەرلەمانتاره لە حیزبی کاری بەریتانی | فۆتۆ: The Telegraph
SNN
رۆژنامەی تیلیگرافی به‌ریتانى له نوێترین راپۆرتیدا كه له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكرایده‌كات، “گاری کێنت كه یارده‌ده‌رى په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانيایه به هه‌زاران دۆلار سوودى بینیووه له دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم”، روونیشده‌كاته‌وه، “مووچه‌ى ساڵانه‌ى له گروپى كۆمپانیاكانى كار بریتیبووه له 75 هه‌زار دۆلار”.
له راپۆرته‌كه‌دا كه دوێنێ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “گارى كێنت، یاریدەدەری پەرلەمانتاره لە حیزبی کاری بەریتانی. لە بەرامبەر کارکردن بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بری (400) هەزار پاوەن كه به‌رامبه‌ره به 520 هەزار دۆلاری لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستانەوە پێدراوە”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “کێنت لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستانەوە پارەی پێدراوە لە بەرامبەر کارکردن بۆ بەرژەوەندیییەکانی ئەو دەسەڵاتە. دۆکیومێنتە شەفافەکان دەریدەخەن، لە نێوان ساڵانی 2015 و ساڵی رابردوو کێنت لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای جیاوازی نەوتەوە کە پەیوەندیەکی نزیکیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە پارەی پێدراوە”.
رۆژنامه‌ى تیلیگرافی به‌ریتانى له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “كێنت لەلایەن گروپی کار و کۆمپانیاکانی دیکەی هەرێمەوە مووچەی ساڵانەی 57 هەزار پاوەن واتا 75 هەزار دۆلاری پێدراوه، بەڵام وای نیشانداوە کە خۆبەخشانە کار دەکات”.
به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له ئازادى راده‌ربڕین له هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، “ئەو کۆمپانیا نەوتییانە پەیوەستن بە رژێمێکەوە کە تۆمەتبارن بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و کپکردنی ئازادی رادەربرین. ساڵی رابردوو رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە دەسەڵاتدارانی کوردستان بە بێ بەزەییانە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و خۆپیشاندەرانیان دەستگیر کردووە و سەرنگونیان کردوون”.
راپۆرتى رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ریتانى له‌باره‌ى گارى كێنت

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









