دهستبه دابهشكردنى بهنزینى 690 دینارى دهكرێتهوه له سلێمانى

وێستگهیهكى بهنزین تێكردن | فۆتۆ: CR
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدهگهیهنێت، له چهند رۆژى داهاتوودا دووباره دهستبه دابهشكردنى بهنزینى 690 دینارى بكرێتهوه له سلێمانى، سهرۆكى ئهنجوومهنى پارێزگارى سلێمانیش دهڵێت: “داوامان له پهرلهمانى عێراق كردووه بڕهكهى زیادبكات”.
ئهمڕۆ یهكشهممه 10ى نیسان، بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند رۆژێكە بڕێكی كەم لە بەنزینی 690 دیناری دەگاتە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمڕۆش هیچ بڕێك لەو بەنزینەمان بەدەست نهگەیشتووە. ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە پاڵاوگەكان كاری نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوە ئەنجام دەدرێت. پێشبینیدەكەین لە چەند رۆژی ئایندەدا دووبارە هاوردەكردنی ئەو بەنزینە دەستپێبكاتەوە”.
وتیشى: “ئەگەرچی بڕی ئەو بەنزینە بەراورد بە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زۆر كەمە، حكومەتی عێراق بڕی 500 هەزار لیتر بەنزینی 690 دیناری بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دابینكردووە، بەڵام هاوردەكردنی ئەو بەنزینە كاریگەری باشی هەبووە لە رێگریكردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین. بە پێچەوانەوە، لە ئێستادا نرخی بەنزین بەرەو نزمبوونەوەی دەچێت، بە جۆرێك لە هەندێك بەنزینخانە نرخی لیترێك بەنزین بۆ 970 دینار دابەزیووە لەكاتێكدا پێشتر لە سەروو هەزار دینارەوە بوو”.
ههر لهوبارهیهوه ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای690 دینارى ئهمڕۆ بۆ SNNی روونیكردەوە، “بە مەبەستی زیاتر كردنی پشكی سلێمانی لە بەنزینی 690 دیناری ماوەی چەند رۆژێكە نووسراوێكمان ئاراستەی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی كردووە و لەو رێگەیەوە داوامان لە وەزیری نەوتی عێراق كرد، بڕی ئەو بەنزینەی بۆ سلێمانی تەرخانیان كردووە زیادی بكەن. چاوەڕێدەكەین لەم هەفتەیەدا وەڵامێكی ئەرێنیمان بدرێتەوە و بڕی بەنزینی نێردراو بۆ سلێمانی زیاد بكرێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









