“له‌دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه”

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو دواى جه‌ژن هیچ گۆڕانكارییه‌كى سیاسى له عێراقدا روونادات، ده‌شڵێت: “ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌ستیانپێكردووه ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌دا كاریگه‌رى ئه‌رێنى خۆى هه‌بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى نیسان، هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNى راگەیاند: “دوای ئەوەی هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سەدر و حەلبوسی و پارتی نەیانتوانی رێژه‌ى یاسایی 220 پەرلەمانتار كۆبكه‌نه‌وه بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش نه‌یانتوانى رێژه‌یی یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ته‌واوبكه‌ن پرۆسه‌ى سیاسى عێراق گه‌یست به بنبه‌ست و چه‌قبه‌ستوویى و تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌وشێوه‌یه ماوه‌ته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى باسى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى عه‌مار حه‌كیمى كرد و ئاشكراشیكرد، “ئه‌وه‌ى له ئێستادا گرنگە پێشنیارەكانی عەمار حەكیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌یه بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی لەو چەقبەستوویە رزگار بكرێت، چونكه داوای پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانى كردووە لەگەڵ رێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكان”.
به وته‌ى هه‌رێم كه‌مال ئاغا، “بەبێ رێككەوتنی نێوماڵی شیعە و راگەیاندنی كوتلەی گەورە لەناو شیعەكان ناتوانرێت ئەم قۆناغە وابەئاسنی تێبپەڕێندرێت، بۆیە تا ئەوكاتەی لایەنە شیعەكان لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران رێكنەكەون ناتوانرێت دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش بەڕێوەبچێت، بە دڵنیایشەوە ئەم دۆخە تاوه‌كو دوای جەژنی رەمەزان درێژەی دەبێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس له واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ئێمەی كورد تەنیا به پشبەستن بە دەنگی خۆمان ناتوانین هیچ پۆستێك بەدەستبهێنین و پڕۆژەیاسایەك تێپەڕینین، بەڵكو دەبێت بە دەنگی هاوپەیمانەكامان لە سونە و شیعە ئەو بابەتە یەكلابكه‌ینه‌وه. لەئێستادا چوارچێوی هەماهەنگی هەوڵێكیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەكان بكەن بۆ ئەوەی رازییان بكەن بە بەشدارییان لە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانى، بەڵام هەموو ئەگەرەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە لەدوای مانگی رەمەزان دانیشتنەكان دەستپێدەكەنەوە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









