SNN
بەپێی ئەنجامە بەراييەکانی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا: هەريەک لە ئەمانيۆل ماکرۆن و مارين لۆپێن گەيشتنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان و کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن.
بەپێی راپرسیی سەر سندوقەکانی دەنگدان کە کەناڵەکانی فرانس ئینفۆ-ی حکومی، لۆ مۆند و فڕانس 24ئامادەیان کردووە: ئیمانوێل ماکرۆن کانديدی کۆمارييەکان لهرێگهی بەدەستھێنانی سەدا 28.1ی دەنگەکان براوەی یەکەمی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان بووە، مارین لۆپێن کانديدی راسترەوەکان بە بەدەستھێنانی سەدا 23.3ی دەنگەکان براوەی دووەم بووە.
بهپێی راپرسییهكان :لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکاندا ھیچ بەربژێرێک سەدا 50ی دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەرکۆمار بەدەست نەھێناوە، گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری فەڕەنسا کە 12بەربژێر تێدا کێبڕکێیان دەکرد، کاتژمێر 2بەکاتی پاریس کۆتایی ھات.
ئەنجامە فەرمییەکانی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان رۆژی 13ی نیسان لەلایەن دادگای دەستوورییەوە رادەگەیهندرێت, ئەو بەربژێرەی کە گەڕی دووەمی ههڵبژاردنهكان دەباتەوە تا 13ی ئایار ئەرکەکەی وەردەگرێت.
ماکرۆن و لۆپێن لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2017شدا لە ریزبەندی یەکەم و دووەمدا بوون و دوای ئەوەی ماکرۆن گەڕی دووەمی بە ئەنجامی سەدا 66.1 بردبوویەوە، وەک سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرابوو.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









