لەبارەی گەڕانەوەی ئاوات شێخ جەناب بۆ سەر کارەکەی لێدوانی جیاواز دەدرێت

ئاوات شێخ جهناب، وهزیرى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپێی زانیارییەکانی SNN ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی گەڕاوەتەوەوە سەر کارەکەی و واژۆی لەسەر نوسراوەکان کردووە، لەبەرامبەردا سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزیر رەتیدەکاتەوە کە وەزیری دارایی چووبێتەوە وەزارەت و جەختیش دەکاتەوە کە لە بنەڕەتدا ئاوات شێخ جەناب وازی نەهێناوە تا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان چووەتەوە وەزارەتی دارایی و دەوامی ئاسایی خۆی كردووە و هەر ئەمڕۆش واژۆی لەسەر نوسراوێك كردووە بە تەرخانكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.
هەر بە پێی زانیارییەکان، گەڕانەوەی وەزیری دارایی بۆ سەركارەكەی لەژێر فشاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتدا بووە، بەجۆرێك ناوبراو بە فەرمی داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان كردووە كە ئاوات شێخ جەناب ئاگادار بكەنەوە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی، بە پێچەوانەوە ناچارە كەسێك بە وەكالەت دابنێت بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی وەزارەتی دارایی.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزیری دارایی رەتیکردەوە، کە وەزیری دارایی ئەمڕۆ گەڕابێتەوە وەزارەت و وتی، وەزیری دارایی بە هۆی چەند تێبینییەکەوە بەتایبەتی لەسەر نەبوونی پارە لە بانکەکان ماوەیەکە نایاتەوە بۆ وەزارەت و بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.
ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستیشی کردەوە کە وەزیری دارایی داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان کردبوو کە کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێن.
هاوکات سەبارەت بەو هەواڵانەشی کە باس لەوە دەکەن لە ژێر فشاری مەسرور بارزانیدا گەڕاوەتەوە، وتی، ئەوە دوورە لە راستییەوە و بەپێچەوانەوە بە هۆی “توانا و لێهاتوویی وەزیری داراییەوە” سەرۆکی حکومەت دژی دەستلەکارکێشانەوەیەتی و پێداگرە لەسەر مانەوەی لەو پۆستەدا.
ئەو سەرچاوەیە جەختیشی کردەوە، وەزیری دارایی لەپێناو راییکردنی کاروباری هاووڵاتیان و پەکنەکەوتنی کارەکانی وەزارەت بە درێژایی ماوەی رابردوو لە ماڵەوە واژۆی لەسەر نوسراوەکان کردووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









