“ئەگەر دابەشكردنی مووچە بەم شێوازە بەردەوامبێت ئەمساڵ دوو مووچە دەفەوتێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی ئەو شێوازەی دابەشكردنی مووچە كە حكومەتی هەرێم پەیڕەوی دەكات ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا تا كۆتایی ساڵ بەلایەنی كەم مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم دەفەوتێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانيش دەڵێت “داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێم بەرزبووەتەوە و حكومەت پارەی زیاتر لە مووچەی مانگێكی لەبەردەستدایە بەڵام بەمەبەست مووچە دابەشناكات”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: لەئێستادا هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئارادانییە و مووچەی مانگی ئازار كە ئەمڕۆ دەستكراوە بەدابەشكردنی دەتواندرا لە 25ی مانگی ڕابردوو دابەشبكرایە، بەڵام ئەوكات بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا تا ئەمڕۆ 10ی نیسان دەستكرا بەدابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لەوەزارەتی دارایی پارەی پێویستمان لەبەردەستدا هەبوو تەنانەت گەنجینەكانیشمان ئاگادركردبوویەوە لە وردبینی كردن و ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام دواجار بۆمان دەركەوت كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەنیازە تا نزیكی جەژنی ڕەمەزان تەنها یەك مووچە دابەشبكات و پلانەكەشی هەروابوو، بۆیە بەدڵنیاییەوە تائێستا مووچەی یەك مانگی فەرمانبەران بەرەو فەروتان دەچێت، چونكە تا مووچەی مانگی ئازار كۆتایی دێت دەچینە مانگی ئایارەوە، ئەوكات دەبێت تا دوای 25/5/2022 چاوەڕێبكەین پاشان دەستدەكرێت بەدابشكردنی مووچەی مانگی نیسان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە: ئەم شێوازە لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام بێت تاكۆتایی ساڵ ماوەی نێوان دابەشكردنی مووچەی مانگەكان زیاتر درێژ دەكرێتەوە، دواجار بەلایەنی كەم مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران دەكەوێتە ساڵی نوێ ئەوكات حكومەت بڕیار دەدات كە دابەشكردنی مووچە لەسەری ساڵەوە دەستپێدەكاتەوە و هاوشێوەی ئەو مووچانەی پاشكەوت كراون مووچەی ئەو دوومانگەش دەفەوتێت.
هاوکات، شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەتی دارای لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی نەوتی و نا نەوتی حکومەت دەتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچەی ئەم مانگە دابەشبكات، بەڵام حكومەت نایەوێت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت سستی لە دابەشكردن بەكاردەهێنێت ئەوەش لەپێناو ئەوەی بەشێوەكی ناڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بفەوتێنێت و دابەشی نەكات، تەنانت لە ئێستادا هەمان لێبڕینی مووچەی 21%پەڕەودەكرێت ئەوەش لە رێگەی دواخستنی مووچە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە لیژنەی دارایی بەردەوام داوامان كردووە روونكردنەوەی پێویست بدرێت و بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە پرسی مووچە و بودجە بكرێت بۆ پەرلەمان بەڵام حكومەت بێباكە لە پەرلەمان و وەڵاممان نادرێتەوە بۆیە ئەم دۆخە هەروا بەردەوامی دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








