
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كۆتایی هینان بەو دۆخە چەقبەستووییەی كە لە پرۆسەی سیاسی عێراق هاتووەتە ئاراوە، لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگيەوە لیژنەیەكی تایبەت بە گفتوگۆ لەگەڵ هێزولایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكهێندراوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە سەردانی ئەو لیژنەیە دەكات بۆ هەرێمی كوردستان.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر تۆپەكەی خستە گۆڕەپانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبەرامبەردا وەك بەرپرسیارییەتیەك چوارچێوەکە لیژنەیەكی تایبەت بە دانوستان و گفتوگۆیان لەگەڵ هێزە عێراقییەكان پێكهێناوە و سەردانی هێزە سیاسیەكان دەكەن بۆ ئەوەی ڕازییان بكەن بە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی تەوافوقی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو لیژنە دانوستانكارەی چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش گفتوگۆو دانیشتن ئەنجام دەدەن، بەڵام پێش ئەوەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن لەگەڵ (موقتەدا سەدر) سەرۆكی ڕەوتی سەدر كۆدەبنەوە و بۆچوونی ئەو وەردەگرن پاشان بڕیاردەدەن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: جارێ دیار نییە ئەو شاندەی دێنە هەرێمی كوردستان خودی ( نوری مالیكی) سەرۆكایەتی دەكات یاخود لە كەسانی دیكە پێكدێن، بەڵام بەگشتی هەوڵێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستووییەی ڕووی لە پرۆسەی سیاسی عێراق كردووە.
هاوکات سەرچاوەيەک کە نەيويست ناوی ئاشکرا بکرێت بە SNNی راگەياند: ماليکی چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکانيەتی لەگەڵ لايەنە شەعەکان بۆ ئەوەی بڕيار بدات بێتە هەرێم ياخود نا، وتيشی “ئەگەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەدر و لايەنەکانی ديکە پۆزەتيڤ بێت ئەوکاتە ماليکی بڕيار دەدات خۆی سەرۆکايەتی شاندەکەی بکات و بێنە هەرێم و لەگەڵ لايەنە کوردييەکان کۆببنەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









