
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی كۆدەبنەوە، پەرلەمانتاریكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕێگادروستەكەیە بۆ ڕاستكردنەوەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فيدراڵی”.
د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام ئەم بابەتە بەتەنها كۆبوونەوەیەك یەكلایی نابێتەوە چونكە دۆسەی نەوتی هەرێم زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە كۆبوونەوە و لێكتێگەیشتنی زیاتر هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕێگا دروستەكەیە بۆ ڕاستكردنەوەی دۆسیەی نەوتی هەرێم، چونكە لەڕابردوودا ئەو گرێبەست ومامەڵەیەی بە نەوتی هەرێمەوە كراوە ناشەفاف بووە، داهاتەكەی نادیار بووە بۆیە ئەگەر ناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكرێت، ئەوا لەمەودوا كۆتایی بەو ناشەفاف بوونە دێت كە لەدۆسیەی نەوتی هەرێم بوونی هەبووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: سەردانی شاندەكەی هەرێم دوای ئەوە دێت كە لەماوەی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە داوایان لە حكومەتی هەرێم كرد بێنە پێشەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدرالی لەبارەی دۆسيەی نەوتی هەرێم، بۆیە لە ئێستادا سەردانی ئەو شاندەی هەرێم وەك وەڵامدانەوەیە بۆ ئەو داوایەی وەزارەتی نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی بەغدا.
ئەمڕۆ، نوسینگەی وەزری نەوتی عێراق رایگەیاند: وەزیری نەوت پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم کە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی رێوشوێنەکانی جێبەجیکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای نەوت و غازی هەرێمەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









