هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شەمەك لە بازاڕەكاندا دەخرێتەڕوو

بازاڕ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە نرخی كاڵاو شەمەك و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزدەبێتەوە و لە بەرامبەریشدا حكومەت مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دابەشناكات، ئەمە وایكردووە كە هاووڵاتیان بارگرانییەكی زۆریان لەسەر دروستببێت لە دابینكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانەیاندا، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش باس لە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شەمەك دەكات لە بازاڕەكاندا.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاری سەرەكی ئێمە چاودێریكردنی نرخی كاڵاو شەمەكە لە بازاڕەكاندا و ڕێگریكردنە لە بەرزكردنەوەی نرخەكان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی، بەڵام لە ئێستادا دۆخێك هاتووەتە ئاراوە ناتواندرێت بەتەواوی كۆنترۆَلی نرخەكان بكرێت، چونكە لەلایەك شەڕی ئۆكرانیا و ڕووسیا بەردەوامی هەیە و لەلایەكی دیكەشەوە نرخی نەوت هەر بە بەرزی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوامی شەڕی ئۆركرانیا و ڕووسیا و هەروەها بەرزی نرخی نەوت كاریگەری ڕاستەوخۆیان كردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شەمەك لە بازاڕەكان، چونكە لەلایەك بەهۆی شەڕەوە بڕی كاڵاو شمەك كەمبووەتەوە لەبازاڕەكانی جیهان، لە لایەكی دیكەشەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تێچووی گواستنەوەی خۆراك و كاڵاكان زۆر زیادیكردووە ئەمەش وایكردووە كە دواجار نرخی كاڵاكان بەرز ببێتەوە ئەوەش لەدەستەڵاتی ئێمەدا نییە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە، خۆشبەختانە لە كۆگانی شاری سلێمانی بڕی پێویست خۆراك و پێداویستی هەنووكەیی هاووڵاتیان زۆرە و هیچ گرفتێكمان نییە، هاوكات پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان ئێمە نرخی كاڵاو شەمە خۆراكییەكانمان تۆماركردووە لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەم چەند ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان دووبارە بەراوردی نرخەكانمان كردووەتەوە بەرز بوونەوەیەكی ئەو تۆمان بەدی نەكردووە لەلایەن خاوەن دوكان و كۆگاكان ئەنجامیان دابێت، بۆیە ڕێگەنادەین هیچ بازرگان و خاوەن دوكانێك بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی نرخەكان بەرز بكاتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









