
بەلەمی کۆچبەران
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی نیسان تەرمی پێنج کۆچبەری کورد کە ساڵی ڕابردوو لە دوورگەیەکی یۆنان خنکاون دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.
حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە لێدوانێکیدا بە تەلەفیزیۆنی یەکێتی راگەیاند:، “دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی (سانتۆرین) لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد خنکان، ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم”.
ڕاشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی ڕووداوەکەی 21ی کانوونی یەکەمی 2021و بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کە ناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماوەتەوە و دەزگای لوتکە بە مەبەستی ھاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









