پارتی كاتێك بەرژەوەندییەكانی دەكەوێتە مەترسییەوە پاساو دەهێنێتەوە و هانا بۆ میلەت دەبات

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی لەكاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق پارتی هەموو هەوڵێكیدا بۆ ئەوەی سیستەمی فرە بازنەیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت، بەڵام بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بە پێچەوانەوە كاردەكات و نایەوێت سیستەمی فرەبازنەیی پەیڕەوبكرێت، ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەکێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە پارتی بە گوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆی كاردەكات و هەركات بەرژەوەندییەكانی كەوتە مەترسییەوە بیانوو دەهێنیتەوە.
رێزان شێخ دلێر، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەو كاتەی هەڵباردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، پارتی یەكێك بوو لە حزبانەی كە بەهەموو توانایەوە كاری دەكرد بۆ ئەوەی سیستەمی فرەبازنەیی لە هەڵبژاردنەكان جێبەحێبكرێت، چونكە بەرژەوەندی خۆی لەوەدا دەبینییەوە كە بەو سیستەمە هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەی عێراقەوە كاردەكات و دەیەوێت هەڵبژاردنەكان بە یەك بزانەیی بێت چونكە دووبارە بەرژەوەندی خۆی لەوەدا دەبینینێت یەك بازنەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا پارتی لای هاووڵاتیان و حزبە سیاسییەكانی عێراق و لەهەرێمی كوردستانیش بەوە ناسراوە كە چی لەبەرژەوەندی خۆی بێت ئەوە دەكات، بەڵام كاتێك بەژەوەندییەكانی دەكەوێتە مەترسییەوە هانا بۆ میللـەت دەبات و دەیەوێت ئەو پرسە حزبیانە بە نیشتمانیی بكات و بیانوو دەهێنێتەوە بۆ كارەكانی وەك ئەوەی ئێستا بیانوو دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەك بازنە بێت.
ئەو ڕاوێژكارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سیستەمی یەك بازنەیی لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم تەنها لەبەرژەوەندی پارتیدایە و زیانی زۆری بەحزب و لایەنەكانی دیكە گەیاندوە، بۆیە ئەگەر پارتی بڕوای بەخۆی هەیەو دڵنیایە كە دەنگەكانی دەنگی راستەقینەن و كەسی مروودی تێدانییە، نابێت لە فرە بازنەیی بترسێت و دەبێت ئەویش وەك لایەنەكانی دیكە قورسایی هێزە و سەنگی خۆی بزانێت، بەڵام لای پارتی ئەوە ڕوونە كە ئەگەر بە فرە بازنەیی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت ئەو دەنگانە ناهێنێتەوە كە ئێستا هەیەتی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









