لە سلێمانی نرخی بەنزین دابەزی و پێشبینی زیاتر دابەزینیشی دەكرێ

بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی بەنزین و هاوكات دەتسكردنەوەی بە هاوردەكردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی ئەوەی نرخی بەنزین 25 دینار دابەزێت و بەهۆی هەرزانبوونی سوتەمەنی لە بۆرسەی جیهانی ئەگەری زیاتر دابەزینی نرخەكەشی هەیە.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: “بەراورد بە هەفتەی پێشوو كە نرخی بەنزین لە ئاستێكی بەرزدا بوو بۆ هەر لیترێك بەنزینی نۆماڵ هەزار و 25 دیناری تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ نرخی بەنزین بۆ 975 دینار دابەزیوەو ئەوەش چەند هۆكارێكی تایبەت بەخۆی هەیە وەك كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی بەنزین بەهۆی مانگی ڕەمەزان و هەروها دەستكردنەوە بەهاوردەكردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغدا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین پەیوەندی بە نرخی سوتەمەنییەوە هەیە لە بۆرسەی جیهانیدا، بۆیە ئەگەر نرخەكەی زیاتر دابەزێت لە بۆسەی جیهانی بەدڵنیایی لە بەنزینخانەكانی هەرێمیش بەهەمان شێوە نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت كە ئەوەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.
وتەبێژەكەی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە بەكارهێنانی بەنزین بەڕێژەی نزیكەی لە %40 كەمتر بووەتەوە بە ڕۆژانی ئاسایی، بۆیە هەركات خواست زیاتر بوو نرخیش بەرز دەبێتەوە بەڵام لەئێستادا بەكارهێنن كەمبووەتەوە و نرخیش هەرزان بووە
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









