
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو ڕێوشوێنە توندەی كە بەرپرسانی زیندانی شیلادزێ گرتوویەتییە بەر بەرامبەر بە زیندانیكراوانی بادینان، بارودۆخی تەندروستی ژمارەیەك لەو زیندانیكراوانە بەرەو خراپی هەنگاو دەنێت و تەنانەت ژمارەیەكیشیان مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە و كەسوكاری زیندانیكراوانیش ناوێرن بە ئاشكرا قسە بۆ راگەیاندنەكان بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسانی نزیك لە زیندانیكراوانی شیلادزێ بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی زیندانەكە كەسوكاری زیندانیكراوانی بادینانیان ئاگاداركردووەتەوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك لێدوان و قسە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدەن و باس لە ڕەوشی ناوزیندانەكان بكەن، چونكە بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمنیانیانە دۆسيەی ئەو دەستگیركراوانە یەكلایی بووەتەوە دادگا بڕیاری خۆی داوە و پێویست ناكات هێندە لە راگەیەندنەكانەوە باسبكرێن.
ئاماژە بەوەشكرد: دۆخی زیندانیانی بادینان بە تایبەت زیندانیانی شیلادزێ لەڕەوشێكی زۆر خراپدایە و هەر ئەوەش وایكردووە كە ژمارەیەك لەو زیندانیانە دەستبكەن بە مانگرتن بەڵام دواتر لەژێر فشاری بەرپرسانی زیندانەكە مانگرتنەكەیان پێشكێندراوە هاوكات دوای ئەوەی مانگرتنەكەیان پێدەشكێندرێت وەك سزایەكی دەروونی یاری بەهەستیان دەكرێت و بە پێی پێویست خۆراك و پێداویستییەكانیان بۆ دابینناكرێت.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ماوەی ساڵێك و چوار مانگە پێنج چالاكوانی شێلادزێ لەگەڵ چەندین زیندانی دیكەی بادینان لە ئاسایشی گشتی هەولێر زیندانیكراون و دۆخی تەندروستی ئەو زیندانیانە جێگیرنییە یەكێك لە زیندانییەكانیش لە هۆشی خۆی چووە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە زۆر بە توندی ئەشكەنجدراون ڤیدیۆ كراون و هەروەها رێگەیان پێنادەن پارێزەری خۆیان ببینن و لە كاتی لێكوڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەكانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا كردوون كە نەیان زانیوە چی نوسراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









