“په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئێران گه‌یشتوون به بنبه‌ست”

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و وه‌فدى دیپلۆماسى باڵۆیۆزخانهى ئێران له عێراق | فۆتۆ: كونسوڵیهى ئێران له هه‌ولێر
SNN
پاش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاشكرا كه له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڕێوه‌چوون په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و حزبه و ئێران گه‌یشتوون به بنبه‌ست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى نیسان، له هه‌ژمارى كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تێلیگرام وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و تیمى دیپلۆماسى باڵیۆزخانه‌ى ئێران له به‌غدا بڵاوكرایه‌وه. چیرۆكى ئه‌م وێنه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوێنێ دووشه‌ممه 11ى نیسان، كاتێك كه وه‌فدى باڵیۆزخانه‌ى ئێران له تاران كه پێكهاتوون له حەسەنی دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و لێپرسراوی ئێستای دۆسییەی ئابووری عێراق و ئێران، حەرس مه‌سكریان، بەرپرسی دۆسییەی هەواڵگری ئێران لە عێراق سه‌ردانى مه‌سعود بارزانیان كردووه.
به‌پێى به‌یاننامه‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و ئێران له هه‌موولایه‌كه‌وه باسیان لێوه‌كراوه”، به‌ڵام SNN له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه ئه‌وه‌ی زانیووه، “سه‌ردانى وه‌فده دیپلۆماسییه‌كه‌ى ئێران ته‌نیا بۆلاى مه‌سعود بارزانى نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌مان رۆژ چاویان به نێچیرڤان بارزانى كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى نێچیرڤان بارزانى هه‌فته‌ى پێشوو چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئێرانییه‌كان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌نجامدراوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدى ئێران باسى ئه‌وه‌یان كردووه پێویسته له بابه‌تى سه‌رۆككۆماردا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نه‌رمى بنوێنێت به‌رامبه‌ر یه‌كێتى و بكشێته‌وه له هاوپه‌یمانى سێقۆڵى موقته‌دا سه‌رد. له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌یدا پارتى سه‌رجه‌م پۆسته وه‌زارییه‌كان وه‌رده‌گرێت و ئێرانیش هه‌وڵده‌دات كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى، یان بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یاخود له كه‌مترین حاڵه‌تدا حكومه‌تى نوێ نه‌رمى بنوێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “وه‌فدى دیپلۆماسى ئێران ئه‌وه‌یان به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاندووه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پارتى و یه‌كێتى به‌یه‌كه‌وه بچنه نێو حكومه‌ت و موقته‌دا سه‌در ببێته ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنرێت به‌بێ سه‌در”.
وه‌ڵامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران، “له‌باره‌ى ئه‌م پێشنیارانه‌وه نه‌خێر بووه و رازینه‌بووه به‌م پێشنیارانه”، تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، “هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و پارتى گه‌یشتوون به بنه‌ست و ئێران له‌ڕێگه‌ى وه‌فده‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌یان به پارتى راگه‌یاندووه كه پێویسته خۆى به‌رپرسیارییه‌تى كرده‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانى وه‌ربگرێت لێره به‌دواوه”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “له دوێنێوه چه‌ند جارێك به ده‌ستپێشخه‌رى پارتى هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى تر دراوه، به‌ڵام وه‌فدى دیپلۆماسى ئێران رازینه‌بوون و هه‌موو گفتوگۆكانیان وه‌ستاندووه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه نزیكه‌كانى مه‌سعود بارزانى سه‌ردانى ئێران ده‌كات، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كانیدا هه‌مان بابه‌ت باسده‌كاته‌وه دووباره”.
ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردن له عێراق ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه. هێزه‌كانى عێراق دابه‌شبوون بۆ دوو به‌ره كه پێكهاتوون له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به رێبه‌رى نورى مالكى، قه‌یس خه‌ز عه‌لى، هادى عامرى كه هاوكات یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان به رێبه‌رى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداوه. به‌ره‌ى دووه‌م پێكهاتوون له هاوپه‌یمانى سێقۆڵى به رێبه‌رى موقته‌دار سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، خه‌میس خه‌نجه‌ر و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به هاوپه‌یمانى “رزگارى نیشتمان”یش ناوده‌برێن. ئه‌م به‌ره‌یه به فه‌رمى كاندیدى خۆیان بۆ سه‌رۆككۆمار ده‌ستنیشانكردووه كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه. هاوكات به‌ره‌ى یه‌كه‌م پشتگیرى كاندیدى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن كه ئێستا سه‌رۆككۆمارى عێراقه.
دۆخى ئێستاى عێراق و گه‌یشتنه بنبه‌ستى گفتوگۆكان له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌رد، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در تاوه‌كو دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان مۆڵه‌تیداوه‌ته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كه به‌بێ ئه‌و حكومه‌ت پێكبهێنن. هاوكات چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش له‌دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له ماڵى مام جه‌لال هه‌فته‌ى پێشوو له به‌غدا بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌كى پێنج قۆڵى پێكبهێنن به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









