بەهۆی کەمی رێژەی بارانەوە هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە

کشتوکاڵی
SNN-عەلی حەمە سەعید
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا ڕێژەی پێویست باران لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نەباری ئەمە وایكرد كە زیانێكی زۆر بە بەرهەمی كشتوكاڵی سنورەكەمان بگات و جوتیارانیش زیانێكی زۆری مادی بكەن بەتایبەت جوتیارانی سنوری خانەقین و كەلار و كفری، بەجۆرێك ئەمساڵ تەنها بڕی 89 ملم باران باریوە لەكاتێكدا بۆ ساڵێكی ئاسایی كشتوكاڵ كردن پێویستمان بە سەرو 250 ملم باران بارین هەیە و زۆرترین بڕی بارانیش لەناوچەی مەیدان بووە كە 211 ملم بووە بۆیە بەناچاری بۆ ئەمساڵیش وشكەساڵی ڕادەگەینین
ئاماژەی بەوەشكرد، هەربەهۆی كەمبارانییەوە 135 هەزار دۆنم زەوەی كە دەكاتە لە %60ی زەوییە كیشتوكاڵییەكانی گەرمیان نەكراون بەكشتوكاڵ ئەمەش بەرهەمی ئەمساڵی كشتوكاڵ لە ناوچەكەماندا زۆر كەم دەكاتەوە، هاوكات جگە لەكەرتی كشتوكاڵی كە زیانی زۆری بەركەوتووە بەهۆی بێبارانییەوە، لەهەمان كاتیشدا كەرتی سامانی ئاژەڵیش زیانی زۆری بەردەكەوێت بەهۆی نەبوونی لەوەرگاوە، كە نزیكەی 700 هەزار سەرئاژەڵ بەهەموو جۆرەكانییەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوونیان هەیە.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی ڕابردوو كاتێك وشكەساڵیمان ڕاگەیاند داوامان لە حكومەتی هەرێم كرد كە بەبڕی شەش ملیار دینار قەرەبووی جوتیاران بكاتەوە بە دابینكردنی بنەتۆ و كرینی ئالیك بۆ خاوەن ئاژەڵەكان، هاوات ئەمساڵ زیانەكان زیاتر دەبن و ساڵی ڕابردووش وەزیری كشتوكاڵ هەوڵێكی جددی دا بۆ ئەوەی تایبەتمەندی بە ناوچەی گەرمیان بدرێت و بڕێك پارەی بۆ دابینبكرێت بۆ قەرەبوو كردنەوە بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ڕتكردەوە تایبەتمەندی بە گەرمیان بدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









