
كێڵگهیهكى كشتو‌كاڵى له عێراق | فۆتۆ: R. Rossi / IEI
SNN
سه‌رۆكى سه‌ندیكاى جوتیارانى دیاله رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ى خۆڵبارین كه روو له عێراق ده‌كه‌ن رێژه‌ى 40% خاكى عێراق تووشى شێرپه‌نجه‌ى خاك بووه، ده‌شڵێت: “نه‌خۆشییه‌كه له دانه‌وێڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى نیسان، ره‌عد ته‌میمى، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى جوتیارانى دیاله رایگه‌یاند، “ئه‌و شه‌پۆله یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ى خۆڵبارین كه روو له عێراق ده‌كه‌ن كاریگه‌ریی نه‌رێنیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى میوه و دانه‌وێڵه هه‌یه. ئه‌م كاریگه‌رییه هاوشێوه‌ى شێرپه‌نجه وایه به‌تایبه‌ت كه شه‌پۆله‌كان چڕده‌بن”.
وتیشى: “به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین شێرپه‌نجه‌ى كوشتوكاڵى یان شێرپه‌نجه‌ى خاك به‌رێژه‌ى 40%ى هه‌ڵكشاوه. به‌تایبه‌ت كه سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌پۆلانه‌ى كه روویان له عێراق كردووه له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵدا هه‌ڵگرى سێ خاسيه‌تى مه‌ترسیدارن، قه‌باره‌یه‌كى زۆرى خۆڵیان هه‌ڵگرتووه، ده‌توانن به دوورییه‌كى زۆر گه‌شت بكه‌ن و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش ده‌مێننه‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا مه‌ترسى ئه‌م نه‌خۆشییه كشتوكاڵییه بۆ سه‌ر مرۆڤ هاوشێوه‌ى میوه و دانه‌وێڵه وایه؟ ئه‌و به‌رپرسه كشتوكاڵییه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “كاریگه‌ى ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له‌سه‌ر دانه‌وێڵه و میوه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤیش، به هه‌مان هۆكاریش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌بێت”.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ساڵى 2022ه‌وه زۆرترین شه‌پۆلى خۆڵبارین روویان له عێراق كردووه و شاره‌زایانى بوارى كه‌شناسى پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن، “تاوه‌كو ساڵى 2050 ساڵانه 365 رۆژ خۆڵبارین له عێراق رووبدات. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه له ساڵانى رابردوودا ساڵانه 260 رۆژ شه‌پۆلى خۆڵبارین له عێراق هه‌بووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









