“یاساى هه‌ڵبژاردن موڵكى یه‌ك لایه‌ن نییه كه به زۆرینه و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى تێیپه‌ڕێنێت”

گوڵستان سه‌عید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسه‌كانى ده‌ستوور و یاساى هه‌ڵبژاردن دوو پرسى نیشتمانین و پێویستیان به سازان هه‌یه، ده‌شڵێت: “یاساى هه‌ڵبژاردن موڵكى یه‌ك لایه‌ن نییه كه به زۆرینه و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى تێیپه‌ڕێنێت”.
پرسى تێپه‌ڕاندنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان به زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى یه‌كێكن له‌و پرسانه‌ى كه ئێستا زۆرترین قسه و باسیان له‌سه‌ره له‌نێو دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان چونكه فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، “چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه ئه‌گه‌ر بێت‌و یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و لایه‌نه‌كانى تر رازینه‌بن به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به یه‌ك بازنه‌یی”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان جگه له پارتى داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى نیسان، گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند، “چەند بابەتێكی گرنگ هەن كە رەهەندی سیاسی و نیشتمانی‌یان هەیە و دەبێت بە سازان و رێككەوتن لەنێوان فراكسیۆنەكان و هێز و لایەنە سیاسییەكان تێبپه‌ڕێنرێن. بابەتەكانی یاسای هەڵبژاردنەكان و بابەتی دەستوور و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن له‌و بابه‌تانه‌ن كه پێویستیان به سازانه، بۆیە نابێت بە تەنیا لایەنێك خۆی بكات بە خاوەنی ئەو پرسانە و بە پشتبەستن بە كورسی زۆرینە لە بەرژەوەندی خۆی بڕیاریان لەبارەوە بدات”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه‌كانه‌وه گوڵستان سه‌عید ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئێمە لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان رێككەوتنمان هەیە كە دەبێت ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانی و سیاسی‌یان هەیە بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن كاریان لەسەر بكرێت، بۆیە پابەندبوون بە رێككەوتنە سیاسییەكان زۆر گرنكە و ناكرێت هێزێكی تەنیا لە به‌رژەوەندی خۆی پرسەكان بقۆزێتەوە و ئامانجە گشتییەكان جێبەجێی نەكرێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان به SNNى راگه‌یاند، “ئەوان وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كێتى پابەندی ئەو رێككەوتنەن كە لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان لەسەرى رێككەوتوون لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەستوور و كۆمسیۆن، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بە هێنانەوەی چەند بیانویەك لەبارەی، دژی فرە بازنەییە و نایەوێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









