
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات: بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا ڕێژەیەكی كەم باران باریوە زیانێكی زۆر بە كەرتی كشتوكاڵی سنوورەكەمان گەیشتووە و لە %60ی زەوییە كشتوكاڵیەكان بە كشتوكاڵ نەچێندراون، ئەوەش وایكردووە كە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك وشكە ساڵی رابگەیەنین، هاوكات هەر بەهۆی كەمبارانییەوە مەترسی لەسەر بەرهەمی ئاژەڵی سنوورەكەمان دروستبووە و حكومەتیش وەك پێویست نەهاتووە بەدەم داواكارییەكانمانەوە.
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا رێژەی پێویست باران لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نەباری ئەمە وایكرد كە زیانێكی زۆر بە بەرهەمی كشتوكاڵی سنوورەكەمان بگات و جوتیارانیش زیانێكی زۆری مادی بكەن بەتایبەت جوتیارانی سنووری خانەقین و كەلار و كفری، بەجۆرێك ئەمساڵ تەنها بڕی 89 ملم باران باریوە لەكاتێكدا بۆ ساڵێكی ئاسایی كشتوكاڵ كردن پێویستمان بە سەرو 250 ملم باران بارین هەیە و زۆرترین بڕی بارانیش لەناوچەی مەیدان بووە كە 211 ملم بووە بۆیە بەناچاری بۆ ئەمساڵیش وشكەساڵی ڕادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەربەهۆی كەمبارانییەوە 135 هەزار دۆنم زەوەی كە دەكاتە لە %60ی زەوییە كیشتوكاڵییەكانی گەرمیان نەكراون بەكشتوكاڵ ئەمەش بەرهەمی ئەمساڵی كشتوكاڵ لە ناوچەكەماندا زۆر كەم دەكاتەوە، هاوكات جگە لەكەرتی كشتوكاڵی كە زیانی زۆری بەركەوتووە بەهۆی بێبارانییەوە، لەهەمان كاتیشدا كەرتی سامانی ئاژەڵیش زیانی زۆری بەردەكەوێت بەهۆی نەبوونی لەوەرگاوە كە نزیكەی 700 هەزار سەرئاژەڵ بەهەموو جۆرەكانییەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوونیان هەیە.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: لەساڵی ڕابردوو كاتێك وشكەساڵیمان ڕاگەیاند داوامان لە حكومەتی هەرێم كرد كە بەبڕی شەش ملیار دینار قەرەبووی جوتیاران بكاتەوە بە دابینكردنی بنەتۆ و كرینی ئالیك بۆ خاوەن ئاژەڵەكان، هاوت ئەمساڵ زیانەكان زیاتر دەبن و ساڵی ڕابردووش وەزیری كشتوكاڵ هەوڵێكی جدیدا بۆ ئەوەی تایبەتمەندی بە ناوچەی گەرمیان بدرێت و بڕێك پارەی بۆ دابینبكرێت بۆ قەرەبووكردنەوە بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ڕەتكردەوە تایبەتمەندی بە گەرمیان بدرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









