“بەم دۆخەی ئێستاوە پارتی بچێتە هەڵبژادن شكست دەهێنێت، بۆیە نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت”

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لەگەڵ پارتی هەبووە كە دەبێت ئەو بابەتانەی كە ڕەهەندی سیاسی و نیشتیمانییان هەیە بە ڕێككەوتن و سازان تێپەڕێندرێن بەڵام پارتی پابەندی ئەو ڕێككەنەی نابێت، هاوكات بەهۆی ئەوەی جومگە سەرەكییەكانی حكومڕانی لای پارتییەو و خەڵكیش لەم دۆخە ناڕازییە، پارتی ئەوە دەزانێت بەم دۆخەوە بچێتە هەڵبژاردن شكست دەهێنێت بۆیە نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت و گرفت دروستدەكات.
ڕۆژان حەمە ڕەش، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتای پێكهێنانی ئەم كابینەیەوە ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردوە و كە ئەو بابەتانەی ڕەهەندی سیاسی و نشتیمانییان هەیە بە تایبەت بابەتەكانی (یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و بابەتی دەستوور) دەبێت بە سازان و لێكتێگەیشتن تێپەڕێندرێن و پەنا بۆ زۆرینە و كەمینە نەبرێت پارتیش بەمە ڕازی بووە، بەڵام لە ئێستادا پارتی نایەوێت پابەندی ئەو ڕێككەوتنەی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پرۆژە یاسایەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی كردووە كە لەبەرژەوەندی گشتیدایە بە پارتی دیموكراتی كوردستانیەوە كە ناوەڕۆكەكەی بریتییە لە هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بكرێت بە چوار بازنەو تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و كورسی پێكهاتەكانیش بە پێی شوێنی جوگرافیا ڕێكبخرێتەوە ئەوەش ڕێگریەكی زۆر لە ساختەكاری دەكات، بەڵام پارتی بەمەش ڕازی نییە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا ڕوونبووەتەوە ئەوەیە كە پارتی نایەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت، چونكە لە ئیستادا هاووڵاتیان نیگەرانن لەودۆخە ئابووییەی لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت و دۆخی فەرمانبەرانیش تەواو سەختبووە، هاوكات جومگە سەرەكییەكانی حكومڕانی هەرێم وەك سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت لەلایەن پارتییەوە بەڕێوەدەبرێن پارتیش لە حكومڕانی شكستی هێناوە پارتی نایەوێت بەم دۆخەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە چونكە دەزانن خەڵك لێیان نیگەرانە و شكت دەهێنن لە هەڵبژاردن و كورسییەكانیان كەم دەكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









