“وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان رێگره له‌وه‌ى عێراق به‌نزین بۆ هه‌رێم بنێرێت”

پڕكردنه‌وه‌ى به‌نزین له وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى | فۆتۆ: AFP
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه، “ناتوانن به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكه‌ن و به‌نزینیان بۆ بنێرن”.
د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند، “دوێنێ له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ لاى حامد الزوبعی، بریکاری وەزیری نەوت گفتوگۆى ناردنى به‌نزینمانكرد بۆ پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام ئه‌وان پێیان راگه‌یاندین كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به كیتابێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نابێت به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا بكه‌ن و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن”.
وتیشى: “به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ناچاره به‌نزین نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى سلێمانى به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ، چونكه هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى ده‌ستوورییه و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانیش وه‌زاره‌تێكى رێگه‌پێدراوه و ناكرێت سه‌رپێچى بڕیاره‌كه‌ى بكرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چ رێگه‌چاره‌یه‌ك خرایه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه؟ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “چه‌ند پێشنیارێكمان خسته‌ڕوو كه ده‌كرێت وه‌ك رێگه‌چاره‌ى سه‌ره‌تایی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌نزین هه‌نارده‌ى سلێمانى بكات كه گرنگترینیان بریتی‌بوو له ناردنى به‌نزینه‌كه له چوارچێوه‌ى هاریكاریدا و به‌ناوى هاریكارییه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. بڕیار ڕه‌شید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بریكارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له گفتوگۆكانماندا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان رازیبێت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین به‌نزین بنێرین بۆ هه‌رێم”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









