“لە مێژووی حكومەتی هەرێمدا هیچ كابینەیەك هێندەی ئەم كابینەیە جیاوازی لە نێوان شارەكاندا نەكردووە”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌به‌ست سزاى سلێمانى ده‌دات، ده‌شڵێت: “لە مێژووی حكومەتی هەرێمدا هیچ كابینەیەك هێندەی ئەم كابینەیە جیاوازی لە نێوان شارەكاندا نەكردووە”.
له ماوه‌ى رابردوودا له به‌رامبه‌ر پۆستێكى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN) له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كه له باره‌ى، “جیاوازیكردن له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و دهۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ڕووى خه‌رجكردنى پاره‌وه”، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نزیكەی 3 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرج كراوە”. به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاردا خراوه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و وه‌زاره‌ته له ماوه‌ى سێ مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا ته‌نیا 3 ملیارى بۆ په‌ره‌پێدانى پارێزگاى سلێمانى خستووه‌ته‌ڕوو”، “به‌ڵام به یه‌ك گوژمه بڕى 6 ملیار دینارى ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خۆڵ و خاشاك له دهۆك ته‌رخانكردووه”.
له‌و باره‌یه‌وه جەمال حەوێز هەروتی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: “ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم كە كابینەی نۆیە جیاوازییه‌كى زۆر ده‌كات له‌نێوان شاره‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك لە مێژووی حكومەتی هەرێمدا هیچ كابینەیەك هێندەی ئەم كابینەی حكومەت جیاوازی نەكردووە لەڕووی دابینكردنی بودجە و پارە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێكردن و تەواوكردنی پرۆژەكان”.
وتیشى: “ئەوەی لەم كابینەیە روودەدات بۆ زیاتر فشار خستنەسەر یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان و پارێزگای سلێمانییه”.
ئەندامه‌كه‌ى پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سلێمانی بەردەوام داهێنانی هەبووە و لە پێشكەوتندا بووە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەو سیاسەتەی بەرامبەرى دەگیرێتەبەر لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتی هەرێمەوە تێی دەپەڕێنین، چونكە ئێمە لەوە دڵنیاین ئەو فشارەی پارتی لەسەر سلێمانی دروستيكردووە بۆ شاردنەوەی ئەو داهاتەیەكە كە لە فرۆشتنی نەوت دەستیان دەكەوێت و نایگەڕێننەوە بۆ حكومەت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









