مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: هەوڵی ساڕێژکردنی برینەکانی ئەنفال دەدەین

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەیاننامەیەکدا لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا رایدەگەیەنێت، یەکێتی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبونەوەی تاوانێکی وەها بەرامبەر گەلەکەمان، لە نێوەندە سیاسی و دبلۆماسیەکاندا گشت توانایەکی خستۆتەگەڕ بۆ زامنی زیاتری پارێزگاریکردن لە مافە دەستورییەکانمان کە جێبەجێکراون وکارو هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوانەشی بەدینەهاتوون.
راشیگەیاندوە: ئەمانەش پێویستیان بە گفتوگۆ و زمانی دیالۆگی بەردەوامە نەک مزایەدەی بێ هودە کە ببنە هۆى هەڵچون و دروست بونی تەنگژەى وەها کە ئاقارەکەى بەرەو کێشە و ڕودانەوەی کارەساتێکی تر بڕوات و بارگرانی زیاتر لەسەرشانی گەلەکەمان دروست بکات .
دەقی بەیاننامەکە
کەسوکارى قوربانیانی ئەنفال
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
ئەمڕۆ کە یادی سی و چوار ساڵەی ترسناکترین تاوانی سەدەى بیست تاوانی ئەنفال دەکەینەوە، وێرای دانەواندنی سەرى رێز بۆ رۆحی پاکی گشت ئەو مرۆڤانەی کە بەدڕندانەترین شێوە لەگۆڕە بە کۆمەڵەکاندا گولەباران کران، یان لەبرس و تینوێتیدا لەسەحرا وزیندانەکاندا ژیانیان لێسەندرایەوە.
لەم یادەدا وەبیر هەموو لایەکی دەهێنینەوە، بەهۆى زۆر و زەوەندیی ئەو زیانە گیانی وماڵی ومەعنەوییانەی کەبەخەڵک وناوچەکانی کوردستان کەوت لەو تاوانەدا، سەرەڕای هەوڵەکانی سۆراغ و گەڕان بە دواى بێسەروشوێنکراوان و دۆزینەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکان و ئاشکراکردنی ناسنامەى شەهیدەکان و هێنانەوەی روفاتەکانیان بۆ کوردستان، بەڵام هێشتا لە ناساندنی تاوانی ئەنفال وەک جینۆسایدکردنی گەلی کورد لە ئاستی جیهانیدا و قەرەبوکردنەوەی زیاتری ئەوانەى لەو تاوانەدا رزگاریان بووە و هەروەها کەس وکاری قوربانیەکان و ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوند وناوچانەى بەهۆى پەلامارەکانی ئەنفالەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە نەگەیشتۆتە ئاستی رازیبوونی هەموو لایەکمان .
بۆیە لێرەدا جارێکی تر دووپاتیدەکینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەو هەوڵانەی بەردەوامە کەلەسەرەوە ئاماژەمانپێدا و هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبونەوەی تاوانێکی وەها بەرامبەر گەلەکەمان، لە نێوەندە سیاسی و دبلۆماسیەکاندا گشت توانایەکی خستۆتەگەڕ بۆ زامنی زیاتری پارێزگاریکردن لەو مافە دەستوریانەمان کە جێبەجێکراون وکارو هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوانەشی بەدینەهاتوون، ئەمانەش پێویستیان بە گفتوگۆ و زمانی دیالۆگی بەردەوامە نەک مزایەدەی بێ هودە کە ببنە هۆى هەڵچون و دروست بونی تەنگژەى وەها کە ئاقارەکەى بەرەو کێشە و ڕودانەوەی کارەساتێکی تر بڕوات و بارگرانی زیاتر لەسەرشانی گەلەکەمان دروست بکات .
هەر لەم یادە خەمناک و کارەساتبارەدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە هەموو هەوڵەکانمان بۆساڕێژکردنی یەکجارەکی برینەکانی ئەنفال و لێکەوتەکانێتی .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









