لوقمان وه‌ردى: پارتى په‌نا بۆ زۆرینه نابات چونكه خۆى ده‌زانێت لێكه‌وته‌كانى چین

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبێ رێکكەوتنی لایەنەکان سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشت بۆ کۆبوونەوە ناکات، ده‌شڵێت: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خۆى ده‌زانێت به‌كارهێنانى واتاى زۆرینه چییه و لێكه‌وته‌كانى چین، بۆیه ده‌ست بۆ ئه‌و بابه‌ت ناتوانێت به‌رێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى نیسان، لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنيدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “هەتا رێککەوتنی لایەنەکان نەکرێت سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه ناكات، چونكه ئه‌م بابه‌ته پێویستى به سازان و رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان هه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا لوقمان وه‌ردى باس له ئه‌گه‌رى هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئەگەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەکرێتەوە هەڵبژاردن لە هەرێم ناکرێت”.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى كه له كۆتا كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر ناچاربین ئه‌م بابه‌ته به زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى یه‌كلاده‌كه‌ینه‌وه”، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “لەڕووی پەیڕەوییەوە پارتی ناتوانێت زۆرینە بەکاربهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌زموونی خولی چوارەمی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره بكاته‌وه ئه‌وه ئه‌وكات خۆمان واقیعی سیاسی و جوگرافی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین، دەبێت پارتی خۆی بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی بەکارهێنانی زۆرینە بگرێتە ئەستۆ. پارتی خۆشی دەزانێت لێکەوتەکان چین”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه لوقمان وه‌ردى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “ئەگەر پارتى بیەوێت متمانە لە سەرۆکی پەرلەمان بسەنێتەوە ئەوا ئەوەش ناتوانێت بکات هەر بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









