
SNN
ئەمڕۆ 34 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر يادی ئەنفالی گەلی کورددا، لەم يادەدا کەسوکاری ئەنفال رايانگەياند: بەشداری يادی ئەنفال ناکەين وەک پەيامێک بۆ ئەنجومەنی وەزيران.
بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا وەک نارەزاييەک لە دۆخی خۆيان باسيان لەوە کرد: بەشداری يادی ئەنفال ناکەن، ئەوەش وەک پەيامێک بۆ ئەنجومەنی وەزيران و وەزارەتی شەهيدان تاکو بەزووی شارەزايان و ياسا ناسان بێنە سەرخەت و دەرچەيەک بدۆزنەوە بۆ دەربازکردنی کەيسەکانی ئەنفال لەو چەقبەستوويەی تێيدايە.
هاوکات، ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ رێورەسمێک بۆ يادکردنەوەی ئەنفال بەڕێوەدەچێت، بەشێک لە کەسوکارانی ئەنفاليش لە گرتووخانەی نوگرەسەلمان يادی ئەنفال دەکەنەوە.
رۆژی 1988/4/14 رژێمی بەعس شاڵاوی ئەنفالی لە گەرميان دەستپێکرد، لە کۆمەڵکوژییەکەدا زياتر لە 180هەزار کەس کوژران کە بەشێکی زۆريان ژن و منداڵ بوون.
وڵاتانی سويد، نەرویج، و بەریتانیا بەفەرمی کۆمەڵکوژیی ئەنفالیان بە جینۆساید ناساندووە، لە 5ی کانوونی یەکەمی 2012 پەرلەمانی سويد بڕیاری لەسەر ناساندنی ئەم جینۆسایدە دا، لە 28ی شوباتی 2013ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕيتانيا بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









