
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: لەگەڵ كۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە دابینكردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق كۆبووینەتەوە لەچەند رۆژی داهاتوو دەگاتە سلێمانی، بەرپرسێکی تەندروستی سلێمانيش دەڵێت ” گرفتی كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەردەوامە”.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN ی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆچارەسەركردنی گرفتی كەمی دەرمان لە پارێزگای سلێمانی لە شاری بەغدا لەگەڵ كۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە دابینكردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق كۆبووینەتەوە ڕەزامەندی بەشە دەرمانی پاڵپشتیكارمان وەرگرت بۆنەخۆشخانەكانی سلێمانی و لەچەند رۆژی داهاتوو دەگاتە بەڕێوبەرایەتی تەندروسی سلێمانی.
جەخیشیكردەوە: لە ئایندەدا لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەركردنی هەركێشەو گرفتێك كە لە توانای حكومەتی عێراقیدا هەبێت بەڵام گرفتەكە لەوەدایە حكومەتی هەرێم بۆخۆی داوای لە عێراق كردووە كە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم نەكات.
هاوکات، سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتی كەمی دەرمان لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی سلێمانی بەردەوامی هەیە، بەتایبەت نەخۆشخانەی هیوا دەرمانی زۆر بە كەمی تێداماوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم ئامادەنییە پارەی كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان خەرجبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە نەخۆشخانەی هیوا زیاد لە 150 نەخۆش چاوەڕوانی گەیشتنی دەرمانی پێویستن كە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەكەدا بوونی نەماوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە نەخۆشخانەكانی دیكەش بەهەمان شێوە كەمی دەرمان سەریهەڵداوە، بۆیە بە سوپاسەوە هەر كەسێك لەهەوڵی چارەسەر كردنی ئەو گرفتەدا بێت ئێمە دەستخۆشیمان هەیە و پشتوانی هەر هەوڵێك دەكەین بۆ كۆتایی هێنان بەو گرفتە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









