حكومەتی هەرێم گومانی لە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق هەیە لەبارەی دۆسیەی نەوت

0
428

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران باس لە دەستكپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا كراوە بۆ جێبەجێكردنی بریارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران هاتنە پێشەوەی حكومەتی عێراقییان بە ئەرێنی وەسف كردووە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانیان، بەڵام گومانیشیان هەبووە لەوەی كە قۆناغ بە قۆناغ حكومەتی عێراق دەست بەسەر تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێمدا بگرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران لەو بڕگەیەی كە باس لە سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم كراوە بۆ بەغدا ئەنجومەنی وەزیران دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدایان بە ئەرێنی وەسفكردووە و بە هەنگاوێكی گرنگیان زانیوە بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و هاوكات جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە گومانەوە لە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقییان ڕوانیوە بەتایبەت لە بارەی دروستكردنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە سەرپەرشتیكردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و هەروەها كردنەوەی ژمارە حسابییەك بۆ داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، چونكە حكومەتی عێراق وردەكاری ئەو دوو هەنگاوەی بۆ حكومەتی هەرێم ڕووننەكردووەتەوە.

لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە، گومانی حكومەتی هەرێم لەوەدایە كە حكومەتی عێراق بۆ حكومەتی هەرێمی ڕوونەكردووەتەوە كە ئەو كۆمپانیایەی دروستی دەكات بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم كە وابڕیارە بارەگاكەی لە بەغدا بێت سەرپەرشتیارەكەی كورد دەبێت یان عەرەب، هاوكات بۆ حكومەتی هەرێمیش ڕوون نییە ئاخۆ ئەو ژمارە حسابییەی كە بۆ داهاتی فرۆشتنی نەوت دەكرێتەوە ئایا حكومەتی هەرێم مافی ئەوەی دەبێت پارەی لێوە ڕابكێشێت یاخود تەنها حكومەتی عێراق ئەو مافەی هەیە، بۆیە حكومەتی هەرێم ترسی لەوە هەیە لەڕێگەی جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانەوە وردەوردە دۆسیەی نەوتی هەرێم بەتەواوی لە كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێم دەربهێندرێت، بۆیە حكومەتی هەرێم داوای وردەكاری زیاتر دەكات لە حكومەتی عێراقی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this