“بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەرگای گفتوگۆی لەنێوان هەولێر و بەغدا كردووەتەوە”

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەئێستادا دەرفەتێكی زۆرباش هاتووەتە ئاراوە بۆچارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم، بەتایبەت دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دەرفەتێك هاتووەتە ئاراوە بۆئەوەی رێكەوتنێكی گشتگیر لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامبدرێت لەبارەی گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوانیان.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا دەرفەتێكی زۆرباش بۆ رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هاتۆتە ئاراوە پێشەوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو كێشەو گرفتانە بهێندرێت، كە ماوەیەكی زۆرە لەبارەی دۆسییەی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێم لە نێوان هەردوولا بەهەڵواسراوەیی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وایكردووە گفتوگۆی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراقی فیدراڵ دەستپێبكاتەوە، بۆ ئەوەی كێشە لەبنەڕەتدا چارەسەر بكرێت، پێویستە لەدوای پێكهێنانی حكومەت جگە لەرێكەوتنی سیاسی، كار بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی عیراق بكرێت، بەمەش ئەرك و مافەكانی هەرێمی كوردستان دیار دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی كورد لەم قۆناغە سەركەوتوو بێت و گفتوگۆكان لەبەرژەوەندی خۆی تەواو بكات، پێویستە بەیەكهەڵوێستی و یەكگرتوویی دانوساندن لەگەڵ بەغدا بكەن، بۆئەوەی زۆرترین ماف بۆ گەلی كورد بەدەستبهێندرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









