
وێستگه‌یه‌كى به‌نزین تێكردن | فۆتۆ: CR
SNN
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، سزاى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه قه‌یرانى ده‌ستكردى به‌نزینیان دروستكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كانزاكانیش ده‌ڵێت: “هیچ قه‌یرانێك بوونى نییه، ئه‌وه‌ى هه‌یه هاووڵاتییان خۆیان دروستیان كردووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستكرده‌ى كه دوو رۆژه دروستبووه و بووه‌ته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین، به‌ڵام ئێمه قه‌یرانه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه. ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌ینه دادگا كه له‌م جۆره قه‌یرانانه دروستده‌كه‌ن و زیان به هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نین له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، “سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه په‌یوه‌ستن به نرخى به‌نزین و جارێكى تر قه‌یرانى له‌و شێوه‌یه سه‌رهه‌ڵناداته‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شبر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى كانزاكان له وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سه‌ردانى وێستگه‌كانى دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نى كرد له به‌غدا و له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “هیچ قه‌یرانێكى به‌نزین بوونى نییه. هاووڵاتییان خۆیان قه‌یرانه‌كه‌یان دروستكردووه، بۆیه داواده‌كه‌ین دان به خۆیاندا بگرن و ئارام بن، چونكه له سه‌رجه‌م وێستگه‌كان به‌نزینى ته‌واوه‌تى هه‌یه”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى دوو رۆژه قه‌یرانى به‌نزین هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان له شارى به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه و هاووڵاتییان ناچارن چه‌ند كاتژمێرێك له نۆره‌ى به‌نزیندا بووه‌ستن تاوه‌كو بتوانن تانكى ئۆتۆمبێله‌كانیان پڕبكه‌ن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









