تەندروستی جیهانی هۆکاری هەڵکشانی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێم ئاشکرادەکات

لۆگۆی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەرپرسێکى ڕێکخراوى تەندروستى جێهانى رایدەگەنێت: “ئەنجام نەدانى پشکنینى پێویست و دروست بوونى قەرەباڵغى و جێبەجێ نەکردنى رێنمایە تەندروستییەکان هۆکارى سەرەکى سەرهەڵدانەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنان لە هەرێمی کوردستان”.
د.نەجمەدین حەسەن، بەرپرسى نوسینگەى سلێمانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى WHOبە SNNی راگەیاند: “هەڵکشانى حاڵەتەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بێ متمانەیى هاوڵاتیان بەرامبەر بە نەخۆشیەکە، ئێمە ڕایدەگەنین کە کۆرۆنا بوونی هەیە، نەخۆشیەکى مەترسیدارە بۆیە پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن”.
وتیشى: “لە سلێمانی لە 30 ى نیسانەوە تاوەکو 12ى ئایار هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە هەموو ڕۆژێک سفر حاڵەت بووە لە 13ى ئایارەوە دەستى پێکرد تاوەکو ئەمڕۆ35 حاڵەت تۆمار کراوە کە 7 یان خۆیان ڕۆشتوون بۆ پشکنین هەموو ئەوانە بەرکەوتەى ئەو 7 حاڵەتەى پێشوون، ئەگەرچى رێژەى توشبوون لە کۆنترۆڵ دەرنەچووە بەڵام پێویستە پابەندنى رێنمایەکان بن ئەگەرنا ئەوا پێشبینیمان بۆ رۆژانى ئایندە زۆر باش نابێت”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “لە هەموو جیهاندا ژیان بەرەو ئاسایى بوونەوە دەڕوات لە کوردستانیش بە هەمان شێوە بۆیە لە چوار چێوەى ئاساى بوونەوەى ژیان پێویستە رێکارە تەندروستیەکان جێبەجێ بکرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









